تووشبوون بە سکچون لە سلێمانی رۆژانە لە 300 کەسەوە بۆ 50 کەس کەميکردووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەراورد بە دوو هەفتەی ڕابردوو حاڵەتەكانی توشبوون بە سكچوون و ڕشانەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێژەیەكی زۆر دابەزیوە كە جێگای خۆشحاڵی بەرپرسانی تەندروستی سلێمانییە، بە جۆرێك بەراورد بە دوو هەفتەی پێشوو كە ڕۆژانە نزیكەی 300 كەس لە نەخۆشخانە دەخەوێندران، ماوەی چەند ڕۆژێكە ڕۆژانە تەنها 50 تا 60 كەس توشی ئەو نەخۆشییە دەبن.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە SNN دراون: چەند ڕۆژێكە حاڵەتەكانی توشبوون بە سكچوون و رشانەوە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچەی شارەزوور زۆری ڕووی لە كەمیكردووە بە جۆرێك كە بەشێكی زۆری كورسییەكانی نەخۆشخانەكان چۆڵ بوون لە نەخۆشانی سچكچوون و رشانەوە، لەكاتێكدا دوو هەفتەی پێشووتر لەهەمان ئەو نەخۆشخانانەدا هیچ ڕێگایەك نەمابوو بۆ نەخۆش بەناچاری لەسەر زەوی دەخەوێندران و چارەسەریان پێدەدرا.
ئاماژە بەوەشكراوە: هەر لە دوو هەفتەی پێشتردا حاڵەتەكانی توشبوون بە سكچوون و ڕشانەوە لە سلێمانی سەروو 300 حاڵەتی تێدەپەڕاند ئەوەش ڕێژەیەكی زۆربوو هەندێك جار گرفتی بۆ كارمەندانی دروست دەكرد كە نەتوانن وەك پێویست فریای ئەو هەموو نەخۆشە بكەن لە یەك كاتدا، بەلام خۆشبەختانە لە ئێستادا بەتایبەت دوێنێ و ئەمڕۆ حاڵەتەكانی توشبوون بە سکچون و ڕشانەوە زۆر كەمیكردووە كە ڕۆژانە نزیكەی 50 تا 60 كەس تووشدەبن.
هەر بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی كە بە SNN دراون ئەوەش خراوەتەڕوو: ئەوكەسانەی كە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو ئەمڕۆ توشی سكچوون و ڕشانەوە بوون زۆر بەقورسی توشی سكچوون و ڕشانەوە نەبوون وەك ئەوەی لە دوو هەفتەی پێشتر ئەو كەسانەی كە توشدەبوون بە سەختی نەخۆشییەكەیان دەگرت و هەندیك جار ژیانی نەخۆشەكان دەكەوتە مەترسییەوە و تەنانە چەند حاڵەتێكی كۆلێراش تۆماركران.
بەوتەی بەرپرسانی تەندروستی سلێمانی كەمبوونەوەی ئەو ڕێژەی توشبوونە بە سكچوون و ڕشانەوە بۆ كاریگەری ئەو ڕێوشوێنانە دەگەڕێتەوە كە لە سەرەتای سەرهەڵدانی نەخۆشییەكەوە لایەنە پەیوەندیدارەكان لە شاروشارۆچكەكان گرتوویانەتەبەر.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



