
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عیراق.
لە دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ پیرۆزبایی لە باڵیۆزی نوێی ئەمریكا كرد و وتی، پیرۆزبایی ئەركی نوێتان لێدەكەم و هیوادارم هەماهەنگی و هاوكارییەكانمان پتەوتر بكەین بەجۆرێك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكان بكات.
ھەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆی ورد لەبارەی ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق کرا و جەخت لە یەکخستنی ھەوڵەکان کرایەوە بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار کە ببێتە ھۆی سەقامگیری و بووژاندنەوەی وڵات لە هەموو بوارەكاندا.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی لەبارەی دۆخی ئەمڕۆی عیراق روونكردەوە و وتی، لە هەوڵەكانمان بەردەوامین لەپێناو گەیشتن بە تەوافوق و دروستكردنی حكومەتێكی نوێ بە بەشداری هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان بەشێوەیەك كە خزمەتی زیاتری گەل و وڵات بكات. لەو رووەشەوە هەنگاوی باشمان ناوە و بەردەوام دەبین تاوەكو ئەم دۆخە نەخوازراوە تێدەپەڕێنین.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش



