
قه‌یسى وشككراوه | فۆتۆ: MEE
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى بازرگانى سلێمانى ئاشكرایده‌كات كه نرخى یه‌ك كیلۆ قه‌یسى گه‌یشتووه‌ته 11 هه‌زار و ده‌شڵێت: “نرخه‌كه له ده‌ره‌وه‌ى وڵاتیش به‌رزبووه‌ته‌وه”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 8ى ته‌مموز، رۆژى عه‌ره‌فه‌ی جه‌ژنى قوربانه و به‌و بۆنه‌یه‌وه هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان روو له بازاڕه‌كان ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ جه‌ژن و قه‌یسیش یه‌كێكه له‌و خواردنانه‌ى كه به‌شێكى زۆرى خێزانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له رۆژى جه‌ژندا له‌سه‌ر سفره‌كانیان دایده‌نێن هه‌ربۆیه‌شه كه خواستى به‌رچاوى له‌سه‌ره.
سۆران عه‌بدولغه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى بازرگانى سلێمانى له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى قه‌یسى رایگه‌یاند، “ئێستا نرخى یه‌ك كیلۆ قه‌یسى له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان 11 هه‌زار دیناره و ئه‌مه‌ش به به‌رزبووه‌نه‌وه هه‌ژمار ناكرێت به بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه، چونكه ماوه‌یه‌كى زۆره نرخى قه‌یسى به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 11 هه‌زار”.
له‌باره‌ى هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌كه‌شه‌وه سۆران عه‌بدولغه‌فور ئاماژه‌ى به‌وه كرد، “ئه‌و قه‌یسییه‌ى كه له ناو بازاڕدا هه‌یه زۆرینه‌ى به‌رهه‌مى ده‌ره‌كییه به‌تایبه‌ت وڵاتى توركیا له‌وێش گرانبووه بۆیه به گران له‌سه‌ر هاووڵاتى ده‌كه‌وێت”.
به وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى بازرگانى سلێمانى، “یەك كارتۆن قەیسی كە 5 كیلۆی تێدایە 50 هەزار دینار ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر دوكانداره‌كان واته یەك كیلۆی 10 هەزار دینار، هه‌ربۆیه‌شه ناچارن كیلۆی بە 11 هەزار دینار بفرۆشنه هاووڵاتى”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


