
وێستگه‌یه‌كى به‌نزین تێكردن | فۆتۆ: CR
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، حکومه‌ت حه‌زده‌کات به‌نزین بکرێت به 450 دینار وه‌کو به‌نزینی عێراق و کواڵیتیهکهشی باشتر بکرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه تواناى كردنى ئه‌و كاره‌ى نییه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 8ى تهمموز، به‌ختیار شوكرى، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا وتى:
“وه‌کو لیژنه‌ی وزەو سامانە سروشتییەکان ڕازی نین لە کواڵتی ئەو به‌نزینه 800 دینارییه. بەهۆی کواڵتی ئه‌م به‌نزینه‌وه چه‌ند ئۆتۆمبێل سوتا له‌سه‌ر شه‌قامدا چ له دهۆک، زاخۆ، هه‌ولێر بێت یان سلێمانی ئێمه ده‌بێت هه‌موومان به‌جددی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ڕابوه‌ستین تاوه‌کو بتوانیین چاره‌سه‌ری بکه‌ین”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا به‌ختیار شوكرى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “ره‌نگه مانگانه حکومه‌تی هه‌رێم به ملیاره‌ها دینار زیان بکات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌نزینێکی کواڵتی باش بۆ هاووڵاتییان دابینبکات”.
له باره‌ى دابه‌زاندنى نرخى بهنیزین ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “حکومه‌ت حه‌زده‌کات به نزین بکرێت به 450 دینار وه‌کو به‌نزینی عێراق و کواڵیتیهکهشی باشتر بکرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه حکومەت ئەو توانایەی نییە”.
باس له‌وه‌شده‌كات، “کێشه‌کە نەبوونی پاڵاوگەیەکی حکومییە تا نەوتی خاو ببەین و بەنزین دابین بکەین، پشکی نه‌وتی خاویش له عێراقه‌وه بۆ ئێمه نایه‌ت، به‌رهه‌می نەوتی هه‌رێمی کوردستانیش به‌شی ئه‌وه ناکات بتوانرێت هه‌ندێک هه‌نارده نه‌کرێت و بدرێت به پاڵاوگه‌کان”.
به وته‌ى به‌ختیار شوكرى، “حکومه‌تی عێراق پاڵاوگه‌ی خۆی هه‌یه رۆژانه 900-950 هه‌زار به‌رمیل له‌ناوخۆدا ده‌پاڵێوێت و به‌رهه‌مه‌که‌شی به‌نرخی پاڵپشتی کراو ده‌داته هاووڵاتییان”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كان ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، “بەپێی ده‌ستوری عێراق ده‌بێت ئێمه‌ش پشکمان هه‌بێت له سوته‌مه‌نی به‌گشتی چ وه‌کو به‌نزین بێت یان وه‌کو نه‌وتی سپی بێت یان غاز بێت هه‌رماده‌یه‌کی دیکه‌ش، به‌ڵام وەک فشارێکی سیاسی لە دژی هەرێم بەکاری دەهێنن و پشکی هەرێم نانێرن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


