لە 24 كاتژمێردا لە هەر چوارپاررێزگاكەی هەرێم 8ملیۆن لیتر بەنزین دەسوتێندرێت

0
358

SNN-عەلی حەمەسەعید

وتەبێژی بەنزیخانەكانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات تائێستا هیچ پاڵاوگەیەكی حكومی لە هەرێمی كوردستان بوونی نییە كە هاوشێوەی حكومەتی عێراقی بەنزین بۆ بەنزینخانەكان بەنرخێكی هەرزان دابینبكات، بەڵكوو ئەو پاڵاوگانەی هەن ئەهلین و لەلایەن كۆمپانیاوە خاوەنداری دەكرێن ئەمەش هۆكارێكی دیكەی بەرزی نرخی بەنزینە، دەشڵێت لەماوەی 24 كاتژمێردا لەهەرێمی كوردستان هەشت ملیۆن لیتر بەنزین بەكاردێت.

بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند: لە هەرێمی كوردستان پاڵاوگەیەكی حكومیمان نییە بەڵكوو ئەو پاڵاوگانەی هەن ئەهلین و لەلایین كۆمپانیای ئەهلییەوە خاوەنداری دەكرێن، بۆیە ناتواندرێت هاوشێوەی حكومەتی عێراق نەوتی خاوبۆ پاڵاوگەكان دابین بكرێت و بیپاڵیوێت و ئەوانیش بە نرخێكی هەرزان بیدەنە هاووڵاتییان.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەرێمی كوردستان و لە ماوەی 24 كاتژمێردا پێویستی بە بڕی هەشت ملیۆن لیتر بەنزین هەیە، هاوكات دابیینكردنی بەنزینی 690 دیناری، كە تایبەتە بە تاكسییەكان و بەنزینی 800 دیناری بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت، بە ڕێككەوتن بووە لە نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و حكومەتی عێراق، بەڵام هەندێ ڕۆژ بەغدا دەینێرێت و هەندێ رۆژ ناینێرێت ئەوەش وایكردووە كە نرخی بەنزینی بازرگانی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە و لە ئێستادا نرخی لیترێك بەنزینی سوپەر بە هەزار و 550 دینار و موحەسەن بە هەزار و 475 دینار و نۆرماڵ بە هەزار و300 دینار دەفرۆشرێت.

وتەكانی وتەبێژی بەنزیخانەكانی سلێمانی لەكاتێكدایە كە مانگی ڕابردوودا (كەمال محەمەد ) وەزیری سامانە سروشتییەكان بەوەكالەت ئەوەی ڕایگەیاندكە هەر لیترێك لەو بەنزینەی، كە بە 800 دینار دەفرۆشرێتە هاوڵاتییان بڕی هەزار و 200 دینار لەسەر حكومەت دەكەوێت، بەڵام دواتر(شێركۆ جەودەت) ئەندامی لیژنەی وزەو سامانەسروشتییەكان لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، ئەوەی خستەڕوو حكومەتی هەرێم بەنزینی 800 دیناری بە 400 دینار بەرهەمدەهێنێت و بۆ هەر لیترێكیش بڕی 400 دینار لە فرۆشتنەوەی بە هاوڵاتییان قازانج دەكات.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this