
شوتی
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەهۆی وشكەساڵی و كەمبارانییەوە لەمساڵدا بەرهەمی شوتی بەراورد بە ساڵی ڕابردوو كەمیكردووە، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمیش ئاماژە بەوەدەكات بۆ ساغبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆیی جوتیاران بۆ هەركیلۆیەك شوتی بڕی 750 دینار باجمان داناوە و ئەوەش هۆكاربووە بەرهەمی ناوخۆیی جوتیاران ساغ ببێتەوە.
حسێن حەمەكەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بەSNNی ڕاگەیاند: بەهۆی كاریگەرییەكانی وشكەساڵی و كەمبارانییەوە ماوەی دوو ساڵە بەرهەمی شوتی كەمدەكات بەجۆرێك، لە ساڵی 2021 برهەمی ناوخۆیی شوتی 108 هەزار تۆن بووەو 57 هەزار تۆنیش هاوردە كراوە، بەڵام لەمساڵدا بێگومان وشكەساڵی كاریگەریی خۆی دەبێت، بۆیە پێشبینی دەكەین كە ئەمساڵ بەرهەمی شوتی كەمببێتەوە بۆنزیكەی 100 هەزار تۆن شووتی.
ئاماژەی بەوەشكرد، ساڵانە لەكاتی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی باجی زیادە دەخەینە سەر بەرهەمی هاوردە، بۆئەوەی پارێزگاری لە بەرهەمی خۆماڵی بكەین و ئەمساڵیش بۆ یەك كیلۆ شووتی توركی و ئێرانی، 750 دینار باجمان داناوە ئەمەش وایكردووە، بازاڕی هەرێمی كوردستان 100% پشت بە شووتیی خۆماڵی ببەستێت.
بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ ئەمساڵ لە پارێزگای هەولێر پلاندانرابوو كە پێنج هەزار و 472 دۆنم زەوی بە شووتی دابچێنین، بەڵام بەهۆی كاریگەرییەكانی وشكەساڵییەوە چوار هەزار و 824 دۆنم كرابەشوتی بەگوێرەی هەڵسەنگاندن و پێشبینییەكانیش، بەرهەمی ئەمساڵ نزیكەی 27 هەزار تۆن دەبێت، لە پارێزگای سلێمانیش ئەمساڵ رووبەری 30 – 40 هەزار دۆنم زەوی كراوە بە شووتی، چاوەڕوان دەكرێت نزیكەی 40 هەزار تۆن شووتی بەرهەمبێت، لە پارێزگای دهۆك پێنج هەزار و 331 دۆنم زەویی بە شووتی داچێنراوە، پێشبینی دەكرێت زیاتر لە 18 هەزار و 500 تۆن شووتی بەرهەم بێت، كە پاریش هەمان بڕ بەرهەمهات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


