كێشه‌ى ساخنهبوونهوهى به‌رهه‌مى جوتیارانى هه‌رێم چاره‌سه‌ر كرا

هه‌ڵڕشتنى به‌رهه‌مه‌كانیان له‌لایه‌ن جوتیارانه له‌به‌رده‌م پارێزگاى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، كێشه‌ى ساخنهبوونهوهى به‌رهه‌مى جوتیارانمان چاره‌سه‌ر كرد، ده‌شڵێت: “به‌رهه‌مى ته‌ماته و خه‌یارى جوتیارانمان ره‌وانه‌ى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق ده‌كرێت”.
پاش ئه‌وه‌ى له رابردوودا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ى تهمموز، جارێكى تر به‌شێك له جوتیارانى پارێزگاى سلێمانى وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیه‌ك له به‌رامبه‌ر ساخنهبوونهوهى به‌رهه‌مه‌كانیان هه‌ستان به هه‌ڵڕشتن و پانكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى خه‌یار له‌به‌رده‌م پارێزگارى سلێمانى.
له‌و باره‌یه‌وه بێگه‌ر تاڵه‌بانى، وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، “دوابەدوای پەیوەندیەکانمان لە ماوەی هەفتەی رابردوو تاوەکو ئەمڕۆ لەگەڵ د.محمد کریم الخفاجی، وەزیری کشتوکاڵی عێراق بەمەبەستی چارەسەرکردن و جەختکردنەوە لەسەر کێشەی داخستنی مەرزەکانی سنووری عێراق بەرووی بەرهەمی هاوردە بەتایبەتی(تەماتە و خەیار) لەپێناو پاڵپشتیکردنی راستەوخۆی جوتیارانمان بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی( تەماتە و خەیار) وە هەناردەکردنی بۆ بازاڕەکانی ناوەراست و خواروی عێراق ئه‌مڕۆ ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر كرا”.
وتیشى: “بە هەماهەنگی و بریاری ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق كێشه‌كه‌مان چاره‌سه‌ر كرد. زۆر سوپاسی بەڕێز وەزیری کشتوکاڵی عێراق دەکەم کە ئەمڕۆ وەڵامیان دایەوە و داواکاری و پێشنیاری ئێمەیان لەم بارەیەوە پەسەند کرد”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


