وه‌زیرى گواستنه‌وه‌: خێرایی ئینته‌رنێتمان كرده‌ 100% له‌ هه‌رێم

0
879

SNN
وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، خێرایی ئینته‌رنێتمان كرده‌ 100% و نرخیشمان 20% دابه‌زاندووه‌ و ده‌شڵێت: “100 ملیۆن دینارمان بۆ خه‌زێنه‌ى حكومه‌ت گێڕاوه‌ته‌وه‌”.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ى ته‌مموز، ته‌مه‌نى كابینه‌ى 9ى حكومه‌تى هه‌رێم بووه‌ سێ ساڵ به‌ سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت.

له‌باره‌ى كار و چالاكییه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى حكومه‌ت رایگه‌یاند، “ئێمه‌ له‌ ماوه‌ى سێ ساڵى ته‌مه‌نى وه‌زاره‌ته‌كه‌ماندا توانیومانه‌ چه‌ندین پرۆژه‌ پرۆژه‌ ئه‌نجام بده‌ین و حه‌وت كۆمپانیاشمان داواته‌ دادگا به‌هۆى سه‌رپێچییه‌كانیانه‌وه‌ و له‌ دۆسییه‌كه‌شدا ئێمه‌ سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ستهێناوه‌”.

وتیشى: “له‌ ماوه‌ى سێ ساڵدا توانیومانه‌ نرخى ئینته‌رنێت 20% كه‌م بكه‌ینه‌وه‌ و خێرایی ئینته‌رنێت 100% زیاد بكه‌ین”.

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى حكومه‌تى هه‌رێم باسى له‌وه‌شكرد، “توانومانه‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و سلێمانى نۆژه‌نبكه‌ینه‌وه‌ و رێگاى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانیش نۆژه‌نبكه‌ینه‌وه‌”.

به‌ وته‌ى وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم، “توانراوه‌ لۆگۆ بۆ 20 هه‌زار ته‌كسى له‌ هه‌رێم دابین بكه‌ن”.

له‌باره‌ى  چاكسازییه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ئانۆ جه‌وهه‌ر وتى: “توانیومانه‌ مانگانه‌ 100 ملیۆن دینار بۆ خه‌زێنه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بگێڕینه‌وه‌ به‌هۆى پێداچوونه‌وه‌ به‌ گرێبه‌سته‌كان و چاكسازیكردن تێیاندا”.

له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ باسى له‌ نوێترین پرۆژه‌یان كرد و روونیكرده‌وه‌، “له‌ ئێستادا سه‌رقاڵى دروستكردنى پاكێجى ئینته‌رنێتى خێزانین بۆ خێزانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له‌ناو خێزانه‌كاندا نه‌كرێت هه‌موو جۆره‌ سایتێك بكرێته‌وه‌”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this