10 هه‌زار هاووڵاتى سلێمانى بۆ پشووى جه‌ژن چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى وڵات

سلێمانی
SNN
به مه‌به‌ستى به‌سه‌ربردنى پشووى جه‌ژن له ده‌ره‌وه‌ى وڵات 10 هه‌زار هاووڵاتى شارى سلێمانى گه‌شتیان كردووه بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات و وڵاتى ئێرانیش پشكى شێرى به‌رده‌كه‌وێت.
عه‌تا ئه‌نوه‌ر، لێپسراوى كۆمەڵەی كۆمپانیا و نووسینگەكانى گەشتوگوزار لە سلێمانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ى ته‌مموز، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “به‌پێى ئاماره‌كانى كه لاى ئێمه هه‌ن 10 هه‌زار كه‌س له شارى سلێمانى گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتیان كردووه مه‌به‌ستى به‌سه‌ربردنى پشووه‌كانى جه‌ژن”.
له‌باره‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه گه‌شتیاران گه‌شتیان بۆ كردووه لێپسراوى كۆمەڵەی كۆمپانیا و نووسینگە كانى گەشتوگوزار لە سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “وڵاتانى ئێران، توركیا، دوبه‌ى و لوبنان و مالیزیا زۆرترین رێژه‌ى گه‌شتیان روویان تێكردوون له سلێمانیه‌وه”.
عه‌تا ئه‌نوه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “رێژه‌ى 40٪ى هاووڵاتییان روویانكردووه‌ته وڵاتى ئێران كه ده‌كاته نزیكه‌ى 5 هه‌زار گه‌شتیار، نزیكه‌ى 3 هه‌زار گه‌شتیار روویان له وڵاتى توركیا كردووه و نزیكه‌ى 2 هه‌زار گه‌شتیاریش روویان كردووه‌ته لوبنان و مالیزیا”.
به وته‌ى لێپسراوى كۆمەڵەی كۆمپانیا و نووسینگەكانى گەشتوگوزار لە سلێمانی، “له چه‌ند رۆژى رابردوودا به‌هۆى زۆری ژماره‌ى گه‌شتیارانه‌وه شه‌وى وا هه‌بووه كه دوو گه‌شت له سلێمانیه‌وه بۆ توركیا هه‌بووه”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



