“مانگانه‌ 23 ملیار بۆ كه‌رتى ته‌ندروستى ته‌رخان ده‌كه‌ین”

0
408
لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN

SNN
فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، حکومەت مانگانە زیاتر لە 23 ملیار دینار بۆ کەرتی تەندروستی خەرج دەکات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ى ته‌مموز، فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، “کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی تایبەتی بە بواری تەندروستی هاووڵاتییان و کەرتی تەندروستی هەرێمی کوردستان داوە، لەو چوارچێوەیەشدا مانگانە 23 ملیار و 450 ملیۆن و 236 هەزار و 290 دیناری بۆ ئەو بوارە خەرج کردووە”.

حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌، “لە بواری پێداویستی دەرمان و پێداویستی پزیشکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مانگانە بڕی 13 ملیار و 750 ملیۆن دیناری خەرج کردوە و لە بواری دابینکردنی خۆراک بۆ نەخۆشخانەکانیش، بڕی 4 ملیار و 892 ملیۆن و 739 هەزار و 450 دیناری تەرخان کردووە”.

روونیشیكردووته‌وه‌، “بۆ پاکردنەوە و خاوێن راگرتنی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکان مانگانە یەک ملیار و 488 ملیۆن و 840 هەزار و 190 دینار و یەک ملیار و 712 ملیۆن و 258 هەزار و 650 دیناری بۆ سازدانەوە و 580 ملیۆن بۆ سووتەمەنی و یەک ملیار و 66 ملیۆن و 398 هەزار دیناری بۆ بەدەل عیادە خەرج کردووە”.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this