تا ئەمڕۆ زیاد لە 100هەزار تۆن گەنم لە ساڵی ڕابردوو زیاتر وەرگیراوە

گەنمی جوتیاران
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بەراورد بە ساڵی ڕابردوو تا ئەمڕۆ زیاد لە 100 هەزار تۆن گەنم زیاتریان وەرگرتووە، بەجۆرێك لەتەواوی وەرزری وەگرتنی گەنم لە ساڵی ڕابردوو تەنها 125 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە، بەڵام تا ئەمڕۆ 225 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە و هەر ئەمڕۆش دەست دەكرێتەوە بە وەرگرتنی گەنم و پێشبینی دەكەین 250 هەزار تۆن گەنم تێپەڕێنێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی هاتنی پشووی جەژنی قوربانەوە ماوەی چەند ڕۆژێكە لە سایلۆكان هیچ بڕە گەنمێك لە جوتیاران وەرنەگیراوە، بەڵام ئەمڕۆ جاریكی دیكە دەستدەكرێتەوە بە پرۆسەی وەرگرتنی گەنم، تا ئەمڕۆش لەسەرجەم سایلۆكان تواندراوە 225 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەربگیرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی وەرگرتنی گەنم زۆر زیادیكردووە بە جۆرێك لە تەواوی ساڵی ڕابردوودا تەنها 125 هەزار تۆن گەنممان لە جوتیاران وەرگرت، بەڵام تا ئەمڕۆ 100 هەزار تۆن گەنممان لە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە جوتیاران وەرگرتووە و پرۆسەكەش لەڕۆژانی داهاتوو بەردەوامی دەبێت و پێشبینی دەكەین وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران 250 هەزار تۆن گەنم تێبپەڕێنێت و تا ئەوكاتەی جوتیاران گەنمەكانیان ڕادەست دەكەن سایلۆكان كراوە دەبن.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو،دڵنیایی دراوەتە جوتیاران كە لەمساڵدا پارەكانیان لەكاتی خۆیدا بۆخەرجدەكرێت لەو چوارچیوەیەشدا تائێستا بڕی 35 ملیار دینار بۆ جووتیاران خەرجكراوە و بڕی 68 ملیار و 600 ملیۆن دیناری دیكەش هاتووەتە سەر هەژماری وەزارەتی بارزگانی و دوای جەژنی قوربان بەسەر جووتیاران دابەشدەكرێت، لەو بڕە پارەیەش بڕی 32 ملیار و 600 ملیۆن دیناری بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، 22 ملیار دیناری بۆ هەولێر و 14 ملیار دینارەكەی دیكەش بۆ دهۆك خەرج دەكرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


