بەرهەمی هەناری هەڵەبجە بۆ کەمترین ئاستی 40 ساڵی رابردوو دابەزی

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی باخداران و بەرپرسانی كشتوكاڵی سنووری پاریزگای هەڵەبجە ئەمساڵ بەرهەمی هەنار بەڕێژەكی زۆر بەرچاو روو لە كەمبوونەوە دەكات بە جۆرێك ئەگەر لە ساڵانی ڕابردوو 30 هەزار تۆن هەنار بەرهەم هاتبێت ئەمساڵ ڕێژەكە بۆ نزیكەی هەشت هەزار تۆن هەنار بەرهەم دێت، ئەوەش لەماوەی 40 ساڵی ڕابردوو وێنەی نەبووە، هۆكاری كەمبوونەوەی هەناریش بۆ گۆڕانكاری لە كەشوهەواو ئەو سەرما زۆرە دەگەڕێننەوە كە لەوەرزی بەهاردا هەبوو.
ئەحمەد فەتاح، یەكێك لە باخدارەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەداخەوە ئەمساڵ بەرهەمی هەنار لە زۆربەی باخە هەنارەكانی ناوچەكە زۆر ڕووی لەكەمی كردووە، باخی هەناری واهەیە ڕووبەرەكەی 10 دۆنم دەبێت ئەگەر لە ساڵانی رابردوو لەو باخەدا 10 تۆن هەناری هەبووبیت ئەوا ئەمساڵ پیناچێت دوو تۆن هەناری هەبێت، چونكە دار هەنارەكان هیچیان گوڵیان پیوە نییە و لە وەرزی بەهاردا بەتایبەت لەمانگی نیسان كە سەرەتای دروستبوونی گوڵی هەنار بوو سەرمایەكی زۆر بەهێز هات پلەكانی گەرما دابەزین بۆ سفر پلە ئەمە وایكرد كە سەرجەم گوڵەكان لەناوبچن و هەناری ئەمساڵ بێ بەرهەم بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو باخە هەنارانەشی كە ئەمساڵ برێكی كەم هەناریان هەیە لەڕوی كوالیتییەوە زۆر باش نین و بەكەڵكی خواردن نایبەت بەڵكوو تەنها بە كەڵكی ڕووبەهەنار و شەربەت دێت، هاوكات زۆرینەی باخە هەنارەكانی سنورەكەمان هەمان گرفتیان هەیە و ئەمساڵ پێناچێت بەشی بازاڕی ناوخۆیی هەنار بخرێتە بازاڕەوە بەڵكوو هەر خاوەن باخێك بەشی خۆیی و ماڵ و منداڵەكەی هەندێك هەناری هەبێت.
نەجمەدین عومەر، بەڕێوەبەری بەشی باخداری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی ئەمساڵ لە بەرهەمی هەناری هەڵەبجە دەبیندرێت لە كەمی بەرهەمی هەنار لەماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا وێنەی نەبووە، ئەوەش بەهۆی ئەو گۆڕانكارییەی كە لە كەشوهەوای ناوچەكە و هەرێمی كوردستان ڕوویداوە، بۆیە ئەمساڵ بەرهەمی هەنارمان زۆر كەم دەكات بەجۆرێك ئەگەر لە سڵانی ڕابردوو 30هەزار تۆن بەرهەمی هەنارمان هەبێت ئەمساڵ بەرهەمەكە بۆ نزیكەی هەشت هەزار تۆن كەمدەكات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


