
SNN
دوای ئەوەی لە بیرێکدا ناحیەی سیروانی پارێزگای هەڵەبجە تونێلێک دۆزرایەوە و دواتر لە زاری دەرباز عەلی سەرۆکی رێکخراوی ناسنامە بۆ پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوور بڵاوکرایەوە، کە “هیچ ئاسەوارێكی دەستی مرۆڤ بە تونێلەكەوە نییە و هیچ نیشانەیەكی شوێنەواری پێوە دیار نییە و ئەو حاڵەتە زیاتر لە حاڵەتێكی جیۆلۆجی دەچێت و گومان دەكرێت ڕێڕەوی ئاوی ژێرزەویی بێت”، چەند سەرچاوەیەک قسەی جیاوازیان لەو بارەوە کرد و ئەو زانیاریانەیان رەتکردەوە.
دانا سالار کە پێشتر لە بەشی وشیارکردنەوەی رێکخراوی ئێم ئە جی بووە بەمەبەستی ووشیارکردنەوەی هاووڵاتیان لەبارەی مینەوە سەردانی گوندەکانی ئەو دەڤەرەی کردووە و وەک شاخەوانێکیش لە نزیکەوە ئەو جۆرە تونێلانەی بینیوە، بە SNNی راگەیاند: “بۆ ئەوەی بابەتەکە گەورە نەکرێت و بەلاڕێدا نەبرێت و کۆمەڵێک نەفس نزم وابزان کە کۆشکەکەی بەلقیس بە ئاسەوارەکەیەوە لەو تونێلەدایە و بۆ ئەوەی نەچنە سەر ئەو ماڵە پێویستە روونکردنەوە لەبارەیەوە بدرێت، بەتایبەتی کە نهێنی ئەم تونێلە زۆر سادە و ئاساییە و هیچ کێشەیەکی تێدا نییە”.
وتیشی: “تونێلەکە دەستکردی مرۆڤە، ئەگەر تێبینی تونێلەکە بکەین لە خوارەوە لاکێشەیە و لەسەرەوە چەماوەیە و زۆر بەشێوازێکی ئەندازەیی دروست کراوە”.
باسی لەوەشکرد، “دوور نییە کە ئەو تونێلە 300 بۆ 400 ساڵ لەمەوپێش دروست کرابێت و ئەم تونێلە دەستکردە پێی دەوترێت “رێڕەوی رایی کردنی ئاوی سازگار”. روونیشیکردەوە، زۆرجار لە سەرچاوەی ئاوەکەوە بە شێوەی کارێز و خەندەق ئاو دەگەیەنرێتە گوند و ناوچە نیشتەجێبوونەکان، واتە ئەو تونێلانە کە لە هەڵبجە نمونەیان زۆرە، بە شێوەی ستوونی لە نێوان دوو شوێن دروستکراوە بۆ بەستنەوەیان بەیەکەوە لە پرسی ئاو”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لەو شێوازەدا دوای ئەوەی بە شێوەی خەندەق دوو شوێن پێکەوە دەبەسترێنەوە، بۆ ئەوەی ئاوەکە پیس نەبێت و ئاژەڵ تیایدا مردار نەبنەوە، سەری خەندەقەکەیان داپۆشیوە و بە شێوەی تونێلی لێهاتووە”.
بەپێی ئەو زانیاریانەشی کە SNN لە چەند سەرچاوەیەک لە هەڵەبجە دەستی کەوتووە، لە سنووری پارێزگاکە چەندین تونێلی لەو شێوەیە بوونیان هەیە، کە هەندێکیان مێژووەکەیان بۆ سەدان ساڵ دەگەرێتەوە و یەکێک لەوانە لە بامۆکەوە دەستپێدەکات تاناو شاری هەڵەبجە و بەرامبەر باخی گشتی شارەکە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


