ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران بە رێژەی 40٪ زیادی کردووە

ئاڵاى وڵاتى ئێران | فۆتۆ: AFP
SNN
وەزارەتی نەوتی ئێران باس لەوەدەکات کە سەرباری بەردەوامی سزاکانی ئەمریکا، لە مانگەکانی رابردوودا ئاستی هەناردەی نەوتی وڵاتەکەیان بە رێژەی 40٪ زیادی کردووە.
رۆژنامەی “شەرق”ی ئێران وەڵامێکی وەزارەتی نەوتی ئەو وڵاتەی بۆ راپۆرتێکی رۆژنامەکە بڵاوکردەوە و کە تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، لە مانگەکانی رابردوودا هەناردەی نەوتی وڵاتەکەیان بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و رێژەی بەرزبوونەوەکەشی بە 40٪ خەمڵاندووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە توانیویانە نەک هەر پارێزگاری لە بازاڕە کلاسیکیەکان بکەن بۆ فرۆشتنی نەوتەکەیان، بەڵکوو لە هەندێک بازاڕی نوێشدا توانیویانە سەرباری سزاکان، نەوتەکەیان ساغ بکەنەوە.
روونیشیکردووەتەوە، کەبە لەبەرچاوگرتنی دۆخی سزاکان، ستراتیژی بەبازاڕکردنی کارای نەوتیان گرتووەتەبەر لەوەشدا سەرکەوتووبوون.
ساڵی 2018 ئەمریکا وێڕای کشانەوەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015، سزاکانی بۆ سەر ئێران گەڕاندەوە و ئەو سزایانە بە پلەی یەکەم کەرتی وزەی ئەو وڵاتەی کردە ئامانج و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ نزمترین ئاست دابەزێت.
لەدوای هاتنەسەرکاری جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و دەستپێکردنی گفتوگۆکانی بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی 2015، سەرباری مانەوەی سزاکان، بەڵام ئێران باس لەوەدەکات هەناردەی نەوتی زیاتر کردووە.
More News
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش



