موقتەدا سەدر: تاقیکراوەکان تاقیناکرێنەوە و کارەساتی کۆن دووبارە نابێتەوە

SNN
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی ئاراستەی بەشداربووان لە نوێژی هەینی بەکۆمەڵی یەکگرتوویی کرد.
پەیامەکە لەلایەن مەحمود ئەلجیاشی خوێندرایەوە و تیایدا جەخت لەسەر کۆتاییهێنان بە دەستوەردانی دەرەکی کردووە و رایگەیاند: حکومەت بە پابەندبوون بە دەرکردنی داگیرکەران پێکدێت، باسی لەوەشکردووە: زۆربەی لایەنە سیاسیەکان لە دەرەوە ئاراستە دەکرێن.
هەر لەو چوارچێوەدا سەدر داواشی کردووە، حەشدی شەعبی رێکبخرێتەوە و لە دەستوەردانی دەرەکی دووربخرێتەوە.
لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەدر رایگەیاند: ” کەسانی تاقیکراوە تاقیناکرێنەوە و کارەساتی کۆن دووبارە نابنەوە”.
سەبارەت بە پرسی گەندەڵیش سەدر داوای کرد لایەنە سیاسییەکان گەندەڵکارانیان سزا بدەن.
رێبەری رەوتی سەدر داواشی کرد تەنیا چەک بەدەست دەوڵەتەوە بێت و وتی: ” تاوەکوو چەکی دەرەوەی یاسا هەبێت حکومەتی بەهێز پێکنایات”.
More News
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
28 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
28 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش



