
نەوتی هەرێم
SNN
لەسەر فەرمانی وەزارەتی نەوتی عێراق کۆمپانیایەکی دیکەی بواری نەوت کارەکانی لە هەرێمی کوردستان رادەگرێت و جەختیش دەکاتەوە کە جگە لەوە هیچ بژاردەیەکیان نەبووە.
کۆمپانیای ئێس جی ئێس SGS بواری خزمەتگوزاری نەوت (پشکنین) کە گرێبەستی لەگەڵ هەریەک لە کۆمپانیای دی ئێن ئۆ DNO گنێل ئەنێرجی و پارکەر درێلینگ هەیە، هەموو گرێبەستەکانى تا رێکەوتی 21ی ئەیلول کۆتایی پێدەهێنێت و هیچ گرێبەستێکی نوێ وەرناگرێت.
کۆمپانیاکە روونی کردووەتەوە: بەداخەوە ئاگادارتان دەکەینەوە کە لە وەزارەتی نەوتی عێراق فەرمانمان پێگەیشتووە کە سەرجەم چالاکی و خزمەتگوزارییەکانمان لە کەرتەکانی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستانی عێراق رابگیرێت.
راشیگەیاندووە: ئەوە تێگەیشتنی ئێمەیە جگە لە پابەندبوون بە فەرمانی وەرگیراو هیچ بژاردەیەکی ترمان نییە و لە ئەنجامدا هەموو چالاکیەکانی کەرتی نەوت و گاز لە کوردستان رادەگرین. بە پابەندبوون بەم فەرمانە، ئێمە چیتر لە دۆخێکدا نین کە داواکاری بۆ خزمەتگوزارییە نوێیەکان وەربگرین یان بەشداری لە تەندەری نوێدا بکەین.
جەختیشی کردووەتەوە: بەردەوامبوونی کارەکان دژی فەرمانەکە کۆمپانیاکەمان و کارمەندەکانمان دەخاتە بەردەم سزای توند.
دوای ئەوەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق یاسای نەوت و گاز و پرۆسەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی بە نایاسایی ناوبرد، وەزارەتی نەوتی عێراق داوای لە کۆمپانیاکانی بواری نەوت کرد کۆتایی بە کارەکانیان لە هەرێمی کوردستان بهێنن و لەو چوارچێوەشدا پێشتر چەند کۆمپانیایەک چوونە ژێر باری ئەو داواکارییەوە.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
25 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
48 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
25 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
48 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش



