سه‌رۆكى یه‌كێتيى نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى زاخۆ په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه

بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان ئیدانه‌ى تۆپبارانه‌كه‌ى زاخۆى كرد و له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، داوا لە حكومەتی عێراق و هەرێم دەكەین رووبەڕووی ئەم پێشهاتە نەخوازراوانە ببنەوە كە ئاسایشی نیشتمانی و سەقامگیریی خەڵكەكەی رووبەڕووی مەترسی كردووەتەوە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 20ى حوزه‌یران، تۆپخانه‌كانى وڵاتى توركیا پاسێكى گه‌شتیارانیان له هاوینه‌هه‌وارى په‌رخ له زاخۆ كرده ئامانج و له ئه‌نجامى رووداوه‌كه‌دا نۆ هاووڵاتى كه گه‌شتیارى عه‌ره‌بن شه‌هید بوون و 23ى تریش بریندار بوون.
له ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستاندا هاتووه، “بەزاندنی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و چەندبارەبوونەوەی تۆپباران و هێرشەكانی سوپای توركیا و بەئامانجگرتنی خەڵكی سڤیل و بێ‌تاوان ئیدانە دەكەین. داوا لە حكومەتی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان دەكەین رووبەڕووی ئەم پێشهاتە نەخوازراوانە ببنەوە كە ئاسایشی نیشتمانی و سەقامگیریی خەڵكەكەی رووبەڕووی مەترسی كردووەتەوە”.
ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى
پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكاری قوربانیان و شەهیدانی رووداوەكەی ئەمڕۆی سنووری ئیدارەی زاخۆ دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین.
بەزاندنی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و چەندبارەبوونەوەی تۆپباران و هێرشەكانی سوپای توركیا و بەئامانجگرتنی خەڵكی سڤیل و بێ‌تاوان ئیدانە دەكەین. داوا لە حكومەتی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان دەكەین رووبەڕووی ئەم پێشهاتە نەخوازراوانە ببنەوە كە ئاسایشی نیشتمانی و سەقامگیریی خەڵكەكەی رووبەڕووی مەترسی كردووەتەوە.
رووبەڕووبوونەوە و رێگریكردن لەم هێرشانە پەیوەستە بە هەڵوێستی نیشتمانی و یەكگرتوویی هەموولایەكەوە و دەبێت كۆدەنگی نیشتمانی بەرامبەر ئەم رووداوانە دروستبكرێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش



