وەزارەتی ناوخۆ وادەی تۆماركردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی دیاریكرد كە لەپشكنین دەرنەچوون

هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل
SNN-عەلی حەمەسەعید
وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو ڕۆژانێكی شەممەی دیاریكرد بۆ تۆماركردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە كێشیەیان هەبووە ولە پشكنین دەرنەچوون، ئەوەش دوای كۆبووەنەوەیەكی هەریەكە لە بەڕێوەبەرانی هاتووچۆی پارێزگاكانی هەولێرو سلێمانی و دهۆك بڕیاری لەبارەوە دراوە و لە ئایندەیەكی نزیكدا دەستبەجێبەجێكردنی بڕیارەكە دەكرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم كە وێنەیەكی لای SNNە ئەوەخراوەتەڕوو، لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی دیوان، بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆ، بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك، كۆبوونەوەی جێبەجێكردنی بەیانی ژمارە 16 ی ساڵی 2022 تایبەت بە تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی كێشەدار لە ڕووی مەرجی سەلامەتی، بەڕێوەچوو.
ئاماژە بەوەشكراوە، دوای تاوتوێكردنی ماددەكانی ناو بەیانەكە و بۆ بەرژەوەندی گشتی، كۆبوونەوە میكانیزمی ڕوونی بۆ جێبەجێكردنی بەیانەكە ئامادەكردوو خرایە بەردەستی وەزیری ناوخۆ بۆ پەسندكردنی هەر هەمان ڕۆژ وەزیری ناوخۆ پەسندی كۆنووسی كۆبوونەوەی كرد
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆ ئەوەشهاتووە، بە هاووڵاتیان ڕادەگەیەنین كە لە ئایندەیەكی زۆر نزیك و تەنیا ڕۆژانی شەممە بۆ دووبارە پشكنینەوە و تۆماركردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە مەرجەكانی سەلامەتی دەردەچن، تەرخان دەكرێت و دەست بە جێبەجێكردنی بەیانی ئاماژە بۆكراو دەكرێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش



