فراكسیۆنی یەكێتی سەركەوتووبوو لە هەوڵەكانی بۆ گەڕانەوەی مافی جوتیارانی هەرێم

گەنمی جوتیاران
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەماوەكانی ڕابردوودا فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق دەستیان بەهەوڵێكی چڕ كرد بۆ خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵانی 2014 تا ساڵی 2016 دواجار وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریداوە كە لەم مانگەدا بڕی 308 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكات بۆ دابەشكردنی بەسەر ئەو جوتیارانەدا.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای هەوڵە بەردەوامەكانمان لە سەرۆك و ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتیی لە پەرلەمانی عیراق لە لیژنە جیاوازەكان بە لیژنەی كشتوكاڵەوە، توانیمان سەركەوتووبین لە گەڕانەوەی مافی جوتیاران و راگرتنی ئەو بڕیارانەی كە دژ بەزەوییە كشتوكاڵییەكانی جوتیارانی كورد لەناوچە جێناكۆكەكان دەركراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بە هەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان قەرزی كۆنی جوتیاران بە بڕی 308 ملیار دینار وەرگیرایەوە، كە دەبوو لە ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 خەرج بكرایە، بەڵام بەهۆی چەند گرفتێكی سیاسی و ئابووری بۆ ماوەیەكی زۆر دواكەوت، بەڵام دواجار لە لایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە بڕیاردرا كە لەم مانگەدا بڕی ئەو 308 ملیار دینارە ڕەوانەی هەرێم بكرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، هەریەكە لە سەرۆككۆماری عێراق و وەزیری بازرگانی عێراقیش هاوكار و هەماهەنگ بوون لە گێڕانەوەی ئەو مافانەی جوتیارانی هەرێم كە ساڵانێكی زۆرە بۆیان خەرجنەكراوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


