عێراق لە ماوەی یەک ساڵدا بە بەهای 17 ملیار دۆلار کاڵای هاوردە کردووە

SNN
بەڕێوەبەرایەتی داتاو زانیاری بەغدا ئەمڕۆ دووشەممە ئامارێکی بڵاوکردەوە تێیدا ئاماژەی بەوەکرد کە وڵاتی عێراق لە ساڵی 2021دا بە بەهای 17 ملیار دۆلار کاڵای هاوردەکردووە کە بەشێکی زۆری کاڵاکان پێداویستی رۆژانە و بەرهەمە نەوتییەکان بووە، وڵاتی چینیش لە پلەی یەکەمدا دێت کە عێراق کاڵاو شمەکی لێوە هاوردە کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق لە ساڵی 2021دا بە بەهای 17 ملیار دۆلار کاڵای هاوردەکردووە کە دەکاتە 24 ترلیۆن دیناری عێراقی و بە رێژەی لە %35 بەراورد بە ساڵی 2020 زیادی کردووە کە بە بەهای 15 ملیار دۆلار کاڵای هاوردە کردووە، وڵاتی چین لە پلەی یەکەمی ئەو ریزبەندییەدا دێت، وڵاتی ئێران لە پلەی دووەمدا و وڵاتی تورکیاش لە پلەی سێیەمدا، وا پێشبینیش دەکرێت ئەم رێژەیە بۆ ئەمساڵ زیاتربێت.
More News
-
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
30 mins لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
59 mins لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
21 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
October 27, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
30 mins لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
59 mins لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
21 hours لهمهوپێش



