
ئاڵاى چین و ئه‌مریكا | فۆتۆ: Global Times
SNN
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگریی چین رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مریكا هۆكارى راگرتنى دانوستان و به‌شێك له په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا و چینه، ده‌شڵێت: “ده‌بێت سزاى تووند بدرێت”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ى ئاب، وو چیان، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگریی چین رایگه‌یاند، “به‌هۆى سه‌ردانه‌كه‌ى نانسى پیلۆسى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا بۆ تایوان گرژى له‌نێو گه‌رووى تایوان دروستبوو و له ئه‌نجامى ئه‌و شڵهژاوییهش چین بڕیاریدا به‌شێكى زۆر له دانوستانه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رابگرێت، بۆیه ده‌بێت ئه‌مریكا سزاى تووند له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ى وه‌ربگرێت”.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگریی چین ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “كۆنترۆڵكردنى چین له‌ڕێگه‌ى تایوانه‌وه خه‌یاڵى ئه‌مریكایه، به‌ڵام پێویسته وازى لێبهێنێت چونكه ئه‌وه ناوى خۆى بهخۆیهوهيه و ته‌نیا خه‌یاڵه”.
رۆژى هه‌ینى 5ى ئاب، وانگ یى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چین له شارى پۆنۆم پێنی پایته‌ختی كه‌مبۆدیا چاویكه‌وت به سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا و له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند، “ئێمه به تووندى وه‌ڵامى سه‌ردانه‌كه‌ى نانسى پیلۆسى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا ده‌ده‌ینه و پێشمانوایه ئه‌وه‌ى پیلۆسى كردى كۆمێدیایهكى قێزه‌ون بوو”.
هاوكات رۆژى شه‌ممه 6ى ئاب، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى چین رایگەیاند، “گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکا لە ژمارەیەک بواردا رادەگرێت له‌وانه‌ش بوارى سه‌ربازى و كه‌شوهه‌وا بەهۆی سەردانەکەی نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ تایوان”.
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



