“تا ئێستاش سه‌رۆكى حكومه‌تم نه‌بینیووه و وه‌ڵامم نه‌دراوه‌ته‌وه”

مونا یاقو، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافه‌كانى مرۆڤ له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | KRG
SNN
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافه‌كانى مرۆڤى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستاندا لەو ئاستەدا نیە کە ئێمە هیوای پێ دەخوازین و ده‌شڵێت: “تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵامى داواكارییه‌كه‌م بۆ بینینى سه‌رۆكى حكومه‌ت نه‌دراوه‌ته‌وه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ى ئاب، مونا یاقو، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافه‌كانى مرۆڤ له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، “رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستاندا لەو ئاستەدا نییە کە ئێمە هیوای پێ دەخوازین”.
له‌باره‌ى دۆخى چالاكوانه ده‌ستگیر كراوه‌كانى بادینان كه له ئێستادا به‌شێكى زۆریان مانیان گرتووه سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافه‌كانى مرۆڤ ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “ئه‌وان داواكاری سەرەکی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه (افراج شمولی شرگ) یان بۆ بكرێت واته، ئازادكردنی مه‌رجدار كه له یاسای (اصول محاكمه‌ی جزائی) عێراقیدا باسكراوه. بە گشتیش دۆخی مانگرتووانی گرتوخانەی شیلادزێ باشن، چونکە شلەمەنییەکانی وەک قاوە و شەربەت دەخۆنەوە تەنها نان ناخۆن بۆیە دۆخیان باشە سوپاس بۆ خوا”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى پلانیان چییه بۆ چالاكوانه مانگرتووه‌كان مونا یاقو باسى له‌وه‌شكردووه، “بە دڵنیایی ئێمە کاریان بۆ دەکەین، لەگەڵ داواکاری گشتی و چاکسازی و دادگا لەسەر خەت دەبین تا وەڵامێک وەربگرین لەسەر ئازادکردنیان بەمەرج”.
له‌باره‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانیان مونا یاقو روونیشیكرده‌وه، “دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ ته‌نها لایه‌نێكی چاودێریین، له‌ڕاستیدا هیچ شتمان به‌ده‌ست نییه ته‌نها ئه‌و بۆیه ئه‌گه‌ر نه‌مانتوانی ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی باش بكه‌ین له‌و حاڵه‌ته‌دا ڕۆڵمان لاواز ده‌بێت”.
له ماوه‌ى رابردوودا مونا یاقو له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسى، “ماوه‌ى شه‌ش مانگه داواى بینینى سه‌رۆكى حكومه‌تى كردووه، به‌ڵام وه‌ڵام نادرێته‌وه”، له چاوپێكه‌وتنه نوێیه‌كه‌یدا هه‌مان ئه‌و وته‌یه‌ى دووباره كردووه‌ته‌وه و وتوشیهتى، “سەرۆکی حکومەتم نەبینیووە، هه‌تا ئێستاش به‌فه‌رمی وه‌ڵامی داواکاری من بۆ بینینی سەرۆکی حکومەت نه‌دراوه‌ته‌وه”.
More News
-
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
2 hours لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
23 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
October 27, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
2 hours لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
23 hours لهمهوپێش



