ئه‌مریكا واژووى له‌سه‌ر ئه‌ندامبوونى سوید و فینله‌ندا كرد له ناتۆ

جۆو بایدن
SNN
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10ى ئاب، جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا واژووى له‌سه‌ر ئه‌ندامبوونى هه‌ریه‌كه له سوید و فینله‌ندا كرد له ناتۆ.
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه به‌یانى ئه‌مڕۆ ئه‌نجامیدا، جۆو بايدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، “ئێمه ئه‌مڕۆ واژوومان له‌سه‌ر داواكارى به ئه‌ندامبوونى سوید و فینله‌ندا له ناتۆ كرد و به‌هیواین ئه‌ندامه‌كانى تریش خێرابكهن و واژووى داواكارییه‌كه‌ى سوید و فنله‌ندا بكه‌ن”.
وتیشى: “پاراستنى جیهان له شه‌ڕ و ململانێكان كارى سه‌ره‌كى ناتۆیه بۆیه به‌هیوام بتوانین جیهان له ئاشتیدا بهێڵینه‌وه و هه‌وڵه‌كانمان له‌و پێناوه‌دا زیاتر چڕ بكه‌ینه‌وه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “داواكارین سوید و فینله‌ندا رۆڵى ئه‌رێنى خۆیان بگێڕن و كار بكه‌ن بۆ پاراستنى ئاشتى جیهان له‌نێو ناتۆ”.
پێش ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا واژوو له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌ى سوید و فینله‌ندا بكات كۆنگرێسى وڵاته‌كه‌ى به كۆى 95% ده‌نگ رازیبوونى خۆیان ده‌ربڕیى له‌سه‌ر ئه‌ندامبوونى سوید و فینله‌ندا ناتۆ.
More News
-
ئێران: لە رۆژی لە دایکبوونی ترەمپ ڕێککەوتن واژو ناکەین
1 hour لهمهوپێش -
وادەی دابەشکردنی سەبەتەی چوارەمی خۆراک راگەیەندرا
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئێران: لە رۆژی لە دایکبوونی ترەمپ ڕێککەوتن واژو ناکەین
1 hour لهمهوپێش -
وادەی دابەشکردنی سەبەتەی چوارەمی خۆراک راگەیەندرا
2 hours لهمهوپێش



