له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمدا باسى چى ده‌كرێت؟

سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
به به‌شدارى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10ى ئاب، كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێم به به‌شدارى جێنین پلاسخارت، نێرده‌ى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و به سه‌رۆكایه‌تى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە دەست SNN كەوتوون، “لە كۆبوونەوەكهى ئه‌مڕۆدا بانگهێشتی فەرمی بۆ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكان نێردراوە و داواكراوە كە كەسی یەكەمی حزبه‌كان بەشدارى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بن”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “لە بانگهێشتەكەی سەرۆكایەتی هەرێم كە ئارستەی لایەنە سیاسییەكانی كردووە جەخت لەوەكراوەتەوە كە ئەگەر هەرلایەنێكی سیاسی بە كەسی یەكەمی حزبەكە بەشداری كۆبوونەوەكە ناكات ئەوا دەبێت ئەو كەسەی نوێنەرایەتی ئەو حزبە دەكات خاوەن بڕیاربێت و بتوانێت بەناوی ئەو حزبەوە كە نوێنەریاەتی دەكات بڕیار بدات”.
SNN له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه ئه‌وه‌شى زانیووه، “پێداچوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنى راپۆرتى حزبه‌كان له‌باره‌ى دۆخى هه‌رێم و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه، چاوه‌ڕێده‌كرێت ئه‌مڕۆ حزبه‌كان به‌كۆى ده‌نگ بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێم بده‌ن”.
هەر لە زانیارییەكانی SNN، “بانگهێشتنامە ئاراستەی لایەنە توركامانییەكان و پێکهاتە نەتەوەییەكانی دیكەی هەرێم نەكراوە بۆ به‌شداربوون له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ كە نوێنەریان لە پەرلەمانی كوردستان هەیە و خاوەنی كورسی پەرلەمانین،”.
كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم لەكاتێكدایە كە لەماوەی ڕابردوودا سێ كۆبوونەوەی دیكەی لەو شێوەیە بەڕێوەچوون لەسەر پرسی هەڵبژاردنەكان ئه‌وەش بەمەبەستی لابردنی ئەو بەربەستانەی كە هۆكارن بۆ ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن.
More News
-
ئێران: لە رۆژی لە دایکبوونی ترەمپ ڕێککەوتن واژو ناکەین
3 hours لهمهوپێش -
وادەی دابەشکردنی سەبەتەی چوارەمی خۆراک راگەیەندرا
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئێران: لە رۆژی لە دایکبوونی ترەمپ ڕێککەوتن واژو ناکەین
3 hours لهمهوپێش -
وادەی دابەشکردنی سەبەتەی چوارەمی خۆراک راگەیەندرا
4 hours لهمهوپێش



