
گۆڕان
SNN
رێكخه‌رى ژوورى هه‌ڵبژاردنه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه سیستمى هه‌ڵبژاردن به تێكه‌ڵ (سویدى) بێت، ده‌شڵێت: “پێویسته تۆماری ده‌نگده‌رانی به‌غدا بكرێته بنه‌ما بۆ هه‌ڵبژاردن”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه یاسین حه‌مه عه‌لی، رێكخه‌ری ژووری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به میدیاى نزیك له حزبه‌كه‌ى راگه‌یاندووه، “ئێمە سورین لەسەری ئه‌وه‌ی تۆماری بایۆمه‌تری دەنگدان لە کۆمسیۆنەکەی بەغداد وەربگیرێت و بکرێتە بنەما و زۆرینەی لایەنەکان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا له‌مه‌دا هاوڕان”.
رێكخه‌ری ژووری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئێمه له‌گه‌ڵئه‌وه‌داین بازنەکانی هەڵبژاردن، چوار بازنە بێت و سیستمی دەنگدان سیستمی تێکەڵ بێت (سویدی) هەروەها پێشنیارمان خستوەتەڕوو کە دەنگدانی تایبەت نه‌مێنێت و کۆمسیۆن دەتوانێت بە میکانیزمێکی گونجاو رێکیبخات”.
له‌باره‌ى پشكى پێكهاته‌كان یاسین حه‌مه عه‌لى ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، “بۆ ئەوەی پێكهاته‌كان نوێنەرایەتیەکی راستەقینەیان هەبێت گرنگە تۆماری دەنگدەرانی تایبەت بەخۆیان هەبێت و بنکەی دەنگدانیان بۆ جیابکرێتەوە”.
یاسین حه‌مه عه‌لی، سەبارەت بە پێكهاته‌ی کۆمسیۆن باسى له‌وه‌شكرد، “له‌گه‌ڵئه‌وه‌داین پارێزگاری لەو پشك پشكێنه‌ی ئێستا بکرێت و وەکو خۆی بمێنێتەوە، بەڵام ماف بدرێت بە لایەنەکان و گۆڕانکاری لە نوێنەرەکانی خۆیاندا بکەن و کەلێنەکان پڕبکەنەوە”.
More News
-
وەزیری دارایی عێراق: پابەندین بە خەرجکردن و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
15 hours لهمهوپێش -
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دارایی عێراق: پابەندین بە خەرجکردن و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
15 hours لهمهوپێش -
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
18 hours لهمهوپێش



