دانه‌غاز به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى له هه‌رێم راگه‌یاند

کارمەندێکی دانە غاز
SNN
كۆمپانیاى دانه‌غازى ئیماراتى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى له كێڵگه غازییه‌كانى هه‌رێم به‌رێژه‌ى 1% راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ى ئاب، بڵاوكراوه‌ته‌وه كۆمپانیاى دانه‌غازى ئیماراتى رێژه‌ى قازانج و پشكه‌كانى له نیوه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، “قازانجى پوختى كۆمپانیاكه به‌ڕێژه‌ى 82% زیادیكردووه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ 111 ملیۆن دۆلار، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى تێچووى به‌رهه‌مهێنان كه‌مكراوه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان”.
هاوكات كۆمپانیاكه له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنان له كێڵگه نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “ئاستى وه‌به‌رهێنانمان له هه‌رێمى كوردستانى عێراق به‌ڕێژه‌ى 1% زیادكردووه”.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا كۆمپانیاى دانه‌غاز ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “به‌راورد به نیوه‌ى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو قازانجى كۆمپانیاكه به‌ڕێژه‌ى 31% زیادیكردووه و كه به‌رامبه‌ره به 284 ملیۆن دۆلار”.
له‌باره‌ى تێچووى كاركردنى كۆمپانیاكه‌وه له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه كه، “تێچووى كاركردن به‌ڕێژه‌ى 16% كه‌میكردووه”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا له‌باره‌ى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه كۆمپانیاكه وه‌ریگرتووه له هه‌رێمى كوردستان و میسر ئاشكرا كراوه، “كۆمپانیاكه ئه‌مساڵ بڕى 135 ملیۆن دۆلاری لە هەرێمی کوردستانى عێراق و بڕى 45 ملیۆن دۆلاریشى له وڵاتى میسر وه‌رگرتووه”.
كۆمپانیاى دانه‌غاز كۆمپانیایه‌كى وه‌به‌رهێنانى غازى سروشتییه‌وه و له ساڵى 2005 دامه‌زراوه و پشهكانى خراوه‌نه‌ته بۆرسه‌ى ئه‌بوزه‌بى. له ئێستادا له هه‌رێمى كوردستانى عێراق، میسر و ئیمارات كارى وه‌به‌رهێنان ده‌كات.
More News
-
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
4 mins لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
23 mins لهمهوپێش -
وەزیری دارایی عێراق: پابەندین بە خەرجکردن و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
4 mins لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
23 mins لهمهوپێش



