“هێشتا یارییه‌كه ده‌ستیپێنه‌كردووه و له‌گه‌ڵ پارتى یه‌ك به 11ین”

سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یهكێتيى نیشتمانى كوردستان
SNN
ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵبژاردن له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵبژاردنێكی زۆر خاوێن نه‌بووه، بۆیه ئه‌مه بۆ یه‌كێتی قابیلی قبوڵ نییه و زه‌حمه‌ته، ده‌شڵێت: “ئاخر توركمان كوا له حاجی ئۆمه‌ران هه‌یه؟!”
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، “هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، له هه‌رێمی كوردستان چه‌ند كێشه‌یه‌كی هه‌یه كێشه‌ی یه‌كه‌م یاسای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان، كێشه‌ی دووه‌می، مه‌سه‌له‌ی كۆتای پێكهاته‌كانی تری غه‌یری كورد، سێیه‌میش، مه‌سه‌له‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانه كه یه‌كێتی پێیوایه تۆماری ده‌نگده‌ران له‌جێگه‌ی خۆیدا نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و سێ بابه‌ته چه‌ند جارێک له‌ڕابردوودا وتویانه با ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكه‌ین هه‌موو جارێک جۆره‌ها غرور له ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هاتووه كه هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵبژاردنێكی زۆر خاوێن نه‌بووه، بۆیه ئه‌مه بۆ یه‌كێتی نیشتیمانی قابیلی قبوڵ نییه و زه‌حمه‌ته”.
له‌باره‌ى كورسى پێكهاته‌كانیشه‌وه سه‌عدى پیره كه یه‌كێكه له خاڵه ناكۆكه‌كانى نێوان پارتى و یه‌كێتى سه‌عدى پیره ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “زۆرجار به‌داخه‌وه هه‌ندێک له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی كه له‌سه‌ر حیسابی كۆتا هاتوون له‌كاتی هه‌بوونی ناكۆكیه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی پێش یه‌كێتی و پێش پارتی دێنه وه‌ڵام، لەکاتێکدا ئه‌وان كاریان به‌و بابه‌تانه‌وه نییه چونكه یه‌كێتی و پارتی دوو هێزی سیاسین و ركابه‌ری یه‌كترین له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر هه‌موو شتێک ئه‌وان نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی تر ئه‌وان بۆچی خۆیان كێشه‌یه‌ک كه كێشه‌ی ئه‌وان نییه له‌بنه‌ڕه‌تدا؟!”
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئەوە كۆتاكان نین كه رازینین بەکەمکردنەوەی رێژەی کورسی کۆتاکان، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌پشت كۆتاكانن ئه‌وان ناڕازین… “توركمان كوا له حاجی ئۆمه‌ران هه‌یه؟! یان توركمان كوا له ئاكرێ هه‌یه؟”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌ندامه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان باس له‌وه‌شده‌كات، ” یه‌كێتی پێیوایه هێشتا یاریه‌كه ده‌ستی پێنه‌كردووه یه‌ک به یانزه‌یه له گه‌ڵ پارتی واته 11 گۆڵ بۆ پارتی حسابه”.
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره له‌باره‌ى تۆمارى ده‌نگده‌رانیشه‌وه قسه‌ى كردووه و ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له گه‌ڵ تۆماری ده‌نگده‌رانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق 500 هه‌زار ده‌نگ جیاوازی هه‌یه ئه‌و 500 هه‌زار ده‌نگه له‌كوێوه هاتووه؟ بۆچی ده‌بێت جیاواز بن؟! لە کاتێکدا باسه‌كه‌مان له‌سه‌ر دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستانه، مه‌سه‌له‌ی تریش لیسته‌كه پاک نه‌كراوه‌ته‌وه ناوی دووباره‌ی تێدایه ناوی مردووه‌كانی تێدایه ده‌مانه‌وێت پاكبكرێته‌وه”.
More News
-
“زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوەیە و ئەگەری گۆڕانکاری زیاتریش هەیە”
12 hours لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی برای سەڵاحەدین بەهائەدین دەردەبڕێت
13 hours لهمهوپێش -
ئێران: لە رۆژی لە دایکبوونی ترەمپ ڕێککەوتن واژو ناکەین
15 hours لهمهوپێش -
وادەی دابەشکردنی سەبەتەی چوارەمی خۆراک راگەیەندرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
“زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوەیە و ئەگەری گۆڕانکاری زیاتریش هەیە”
12 hours لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی برای سەڵاحەدین بەهائەدین دەردەبڕێت
13 hours لهمهوپێش -
ئێران: لە رۆژی لە دایکبوونی ترەمپ ڕێککەوتن واژو ناکەین
15 hours لهمهوپێش



