فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ 61 وه‌زیر و پله تایبه‌ت ده‌رچوو

زيندان
SNN
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق رایگه‌یاند، فه‌رمانى ده‌ستگیر كردن بۆ 61 وه‌زیر و پله تایبه‌ت ده‌رچوو به‌هۆى تێوه‌گلانیان له گه‌نده‌ڵى و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “هه‌زار و 754 به‌رپرس ره‌وانه‌ى دادگا كراون”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ى ئاب، دادوه‌ر عه‌لا جه‌واد ساعدى، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى سه‌ربه حكومه‌تى عێراق له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌یسه‌كانیانمان هه‌ڵداوه‌ته‌وه و تێوه‌گلاون له گه‌نده‌ڵى فه‌رمانى ده‌ستگیر كردن بۆ 61 وه‌زیر و پله تایبه‌ت ده‌رچووه”.
له‌باره‌ى ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ى كه كه‌یسه‌كانیان ره‌وانه‌ى دادگا كراون سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ئاشكرایكرد، “له نیوه‌ى یه‌كه‌مى ساڵى 2022دا كه‌یسى هه‌زار و 754 كه‌سمان ره‌وانه‌ى دادگا كردووه بۆ ئه‌وه‌ى لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى، “توانیویانه ترلیۆنێك و 773 ملیار و 380 ملیۆن و 63 هه‌زار و 273 دینار بۆ خه‌زێنه‌ى گشتى حكومه‌ت بگه‌ڕێننه‌وه به‌هۆى ئاشكرا كردنى گه‌نده‌ڵییه‌وه”.
هاوكات سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، “هه‌شت له‌و كه‌سانه‌ى كه دراونه‌ته دادگا وه‌زیرن”.
More News
-
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دارایی عێراق: پابەندین بە خەرجکردن و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
2 hours لهمهوپێش



