“ئێمە لەگەڵ كەمكردنەوەی كورسی كۆتاكان نین بەڵكوو لەگەڵ ڕێكخستنەوەیانداین”

زیاد جەبار
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات، ئێمە هەرگیز لەگەڵ ئەوەدا نەبووین كە ژمارەی كورسی كۆتا و كەمایەتییە نەتەوەكان كەمبكرێنەوە چونكە ئەوە داواكارییەكی سەرۆك مام جەلال بوو بۆ ئەوەی كەمایەتییەكان نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەبێت لەپەرلەمان، بەڵام نەك بەم شێوەیەی ئێستا هەیە بۆیە داوای ڕێكخستەوەی ئەو كورسیانەمان كردووە.
زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بوونی نوێنەری كەمایەتی و ئاینە جیاوازەكان لە پەرلەمانی كوردستان خواستێكی ئێمەیە و لەڕابردووشدا داواكاری سەرۆك مام جلال بووە كە دەبێت ئەو كەمایەتیان نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەبێت لەپەرلەماندا، بەڵام لە ئێستادا تێبینیمان هەیە لەسەر ئەوەی كە شێوازی دانانی ئەو كورسیانە و نوێنەرایەتیكردنی كەمایەتییە نەتەوەكان دەبێت ڕێكبخرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی بەڕوونی داوای ئەوەمان كردووە كە دەبێت یاسی هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە و فرەبازنەیی لە هەرێمی كوردستان جێبەجێبكرێت، هاوكات لەبارەی كورسی كۆتاكانیش پێمان وایە كە دەبێت ئەو كورسیانە لەسەر ئاستی پارێزگاكان دابەشبكرێن و ناكرێت سەرجەمیان لە یەك پارێزگا چڕبكرێنەوە.
وتەكانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەوەی ڕاگەیاند كە پێش دەستكردن بە هەڵبژاردن پارتی 11 كورسی بۆ یەكلایی بووەتەوە.
More News
-
“زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوەیە و ئەگەری گۆڕانکاری زیاتریش هەیە”
19 hours لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی برای سەڵاحەدین بەهائەدین دەردەبڕێت
20 hours لهمهوپێش -
ئێران: لە رۆژی لە دایکبوونی ترەمپ ڕێککەوتن واژو ناکەین
22 hours لهمهوپێش -
وادەی دابەشکردنی سەبەتەی چوارەمی خۆراک راگەیەندرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
“زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوەیە و ئەگەری گۆڕانکاری زیاتریش هەیە”
19 hours لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی برای سەڵاحەدین بەهائەدین دەردەبڕێت
20 hours لهمهوپێش -
ئێران: لە رۆژی لە دایکبوونی ترەمپ ڕێککەوتن واژو ناکەین
22 hours لهمهوپێش



