نوێترن زانیاری لەسەر بەشەخۆراكی هاووڵاتیان و زیادكردنی ماددەكانی

بەشە خۆراک
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژەبەوەدەكات تا ئێستا شەش بەشەخۆراكی هاوولاتیان دابەشكراوە، ئەوەش كاریگەری زۆرباشی هەبووە لەسەر دابەزینی نرخی كاڵاو شمەك لە بازاڕەكاندا، هاوكات تا كۆتایی ئەمساڵ چەند بەشەخۆراكێكی دیكەش دابەشدەكرێن دابەشكردنی ئاردیش دەستی پێكردووەتەوە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان بەردەوامی هەیە و تا ئێستاش شەش بەشەخۆراكی هاووڵاتیان كە پێكدێن لە مادەكانی (شەكر، زەیت، دۆشاوی تەماتە، فاسۆلیا، لەتكەنۆك و برنج) دابەشكراون، هاوكات لە بەشی چوارەم و پێنجەم هەندێك كەلوپەلی خۆراك نەهاتوون، ئەوانەی هاتوون دابەشمان كردوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەندێك مانگ گەیشتنی بەشێك لە مادەخۆراكییەكان دوادەكەوێت ئەوەش وایكردووە كە درەنگتر بگاتە دەستی بریكارەكانی خۆراك بۆدابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیاندا، بەنموونە لە بەشی شەشەمی بەشەخۆراك برنج و زەیت و شەكر هاتووە و لە هەندێك شوێن ئاوەتەماتەش هاتووە، بەڵام لە هەندێك شوێن هێشتا ئاوەتەماتەی مانگی پێنج نەهاتووە، هەروەها فاسۆلیای بەشی چوارەم نەهاتووە، بەڵام بەگشتی گەشتنی بەشە خۆراكی هاووڵاتیان بەردەوامی هەیە.
ئەو بەڕێوەبەرەگشتییەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوشی خستەڕوو، ئەو بەشەخۆراكانەی كە دەگاتە كۆگاكانمان دوای پشكنین و دەرچوونیان لە پشكنین پاشان دابەشی دەكەین بەسەر بریكارەكانی خۆراك و دەدرێتە هاووڵاتییان، هاووڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە كۆتایی ئەمساڵ، چەند بەشەخۆراكێكی دیكەیش دابەش بكەین و دابەشكردنی ئاردیش دەستپێكردووەتەوە.
More News
-
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
6 hours لهمهوپێش



