پارێزەری دەستگیركراوانی بادینان: دەستوەردان لەبڕیاری دادگا دەكرێت

بەشدار حەسەن
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەنە وابڕیاربوو كە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا داواكاری گشتی بڕیاری كۆتایی خۆی بدات لەبارەی پێنج لە دەستگیركراوانی شیلادزێ، بەڵام بەوتەی سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینانەوە بە هۆی دەستوەردانی جۆراو جۆر و بە بیانووی نایاسایی یەكلاكردنەوەی دۆسیەی ئەو دەستگیركراوانە دواخراوە ئێمەش لایەنە عێراییەكانمان لەو بابەتە ئاگاداركردووەتەوە.
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان بە SNNی ڕاگەیاند: بڕیار بوو كە ڕۆژی سێ شەممەی ئەم هەفتەیە داواكاری گشتی بڕیاری یەكلاكەرەوە و كۆتایی لەسەر دۆسیەی پێنج لە دەستگیركراوانی بادینانەوە دەربكات، بەڵام دوێنێ بە بیانووی ئەوەی گوایە دۆسیەكانیان نەگەیشتووە دادگای هەولێر و دواتر بە بیانووی ئەوەی لێکدانەوەی جیاواز بۆ ئەو ماددەیە دەكرێت كە بە ئازادكردنی مەرجدار ئەو دەستگیركراوانەی پێ ئازاد دەكرێت، تا ئێستا نەتواندراوە ئەو بابەتە یەكلایی بكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەندەی ئێمە بەدواداچوونمان كردووە تەداخول لەكاروبارەكانی دادگایی كردنی دەستگیركراوانی بادینان دەكرێت، بەجۆرێك هەر لە فەرمانبەرێكی ئاسایی تا بەڕێوەبەری گشتی و بەرزترین ئاست كار لەسەر ئەوەدەكرێت كێشەو گرفت بۆ ئەو دەستگیركراوانە دروست بكرێت و ئازاد نەكرێن، بۆیە ئێمە لەسەر هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین بۆ یەكلایی كردنەوەی ئەو دۆسیەیە.
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بادینان ئەوەشی خستەڕوو، پێنج لە و دەستگیركروانە ماوەی سێ هەفتەیە مانیان لەخواردن گرتووە دۆخی تەندروستی زۆرینەیان زۆر مەترسیدارە، ئێمە لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراقمان لەو مەترسیانە ئاگاداركردووەتەوە بەتایبەت یەكێكیان تووشی ڤایرۆسی جگەرو یەكێكیشیان تووشی خوێنەبەربوون و دەستگیركراوێكی دیكەشیان تووشی نەخۆشی دروستكردنی كیسی ئاوبووە لە جەستەیدا.
More News
-
نرخی مسقاڵێک زێڕ لە هەرێم پێوانەی نوێ تۆمار دەکات
1 hour لهمهوپێش -
سی ئێن ئێن: ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ لادانی گەمارۆکانی سەر گەرووی هورمز
2 hours لهمهوپێش -
“زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوەیە و ئەگەری گۆڕانکاری زیاتریش هەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مسقاڵێک زێڕ لە هەرێم پێوانەی نوێ تۆمار دەکات
1 hour لهمهوپێش -
سی ئێن ئێن: ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ لادانی گەمارۆکانی سەر گەرووی هورمز
2 hours لهمهوپێش



