ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دژی دانانی کامێرای ھاتوچۆ ھاتە دەنگ

کامێرەی هاتووچۆ
SNN/ عەلی حەمەسەعید
16 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای کۆبوونەوەی ئەنجومەن دەکەن بۆ رەتکردنەوە و ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی دانانی کامێرای چاودێری لە نێوان ڕێگاکانی شارو شارۆچکەکانی پارێزگاکە.
رەمەزان نامیق، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت” ئەمڕۆ لە ڕێگەی یاداشتێک بە واژووی 16 ئەندامی ئەنجومەن داوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیمان کردووە سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی دانانی کامێرای چاودێری لە نێوان ڕێگاکانی شارو شارۆچکەکانی پارێزگای سلێمانی.”
ئەوەشی خستۆتەڕوو”پێمان وایە ئەمە سزایەکی ناڕەوایەو سەپاندنی زەریبەیەکی ترە بەسەر ھاووڵاتیان و ھەمیشە ئەم شارە لەقوربانیدان کراوە بەسەر مەشق.”
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جەختی کردۆتەوە کە “ئەنجومەنی پارێزگاکە دەتوانێت دەسەڵاتی خۆی بەکاربھێنێت و داوای ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی دانانی کامێرای چاودێری بکات لەپێناو بەرژەوەندی ھاوڵاتیان.”

More News
-
نرخی زێڕ دابەزی
20 hours لهمهوپێش -
لە کۆبانێ چی ڕوویدا؟
22 hours لهمهوپێش -
له پارێزگایهكی عێراق بههۆی نۆرەی بهنزینهوه كهسێك كوژرا
22 hours لهمهوپێش -
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
September 11, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ دابەزی
20 hours لهمهوپێش -
لە کۆبانێ چی ڕوویدا؟
22 hours لهمهوپێش -
له پارێزگایهكی عێراق بههۆی نۆرەی بهنزینهوه كهسێك كوژرا
22 hours لهمهوپێش



