
دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: SNN
SNN- عەلی حەمەسەعید
خاوه‌ن كۆگایهكى سووته‌مه‌نى رایده‌گه‌یه‌نێت، نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى سپى ماڵان 20 هه‌زار دينار دابه‌زیووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ى ئاب، به‌هادین محه‌مه‌د، خاوه‌نى كۆگاى سووته‌مه‌نى له سلێمانى به SNNى راگه‌یاند، “هه‌رچه‌نده له ماوه‌ى رابردوودا نرخى نه‌وتى سپى ماڵان بهرزبوونهوهیهكى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینى، به‌ڵام چه‌ند رۆژێكه نرخه‌كه‌ى له دابه‌زینه، به‌شێوه‌یه‌ك یه‌ك به‌رمیل نه‌وت 20 هه‌زار هه‌رزانبووه”.
له‌باره‌ى دابه‌زینى نرخهكهوه به‌هادین محه‌مه‌د ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، “مانگى پێشوو له‌م كاته‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى سپى كه 200 لیتره به 275 هه‌زار دینار بوو، به‌ڵام ئێستا نرخه‌كه دابه‌زیووه بۆ 255 هه‌زار”.
ئه‌و خاوه‌ن كۆگایه له‌باره‌ى هۆكارى دابه‌زینى نرخهكهوه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “چه‌ند رۆژێكه ده‌نگۆیه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه كه حكومه‌تى عێراقى بڕى نه‌وتى سپى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگاكانى تر ده‌نێرێت و ده‌ستبه دابه‌شكردنى ده‌كرێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له بازاڕه جیهانیيهكاندا نرخى نه‌وت دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینیووه له دوو هه‌فته‌ى رابردوودا هه‌ربۆیه‌شه نرخى نه‌وت روو له دابه‌زینى به‌رده‌وامه“.
More News
-
تاران حەوت مەرجی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز ڕاگەیاند
10 hours لهمهوپێش -
دواین وادە بۆ بریکارەکانی خۆراک دیاری کرا
11 hours لهمهوپێش -
هاووڵاتییەک بەتۆمەتی بڕینی دارە سروشتییەکان لە بەرزنجە دەستگیر کرا
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تاران حەوت مەرجی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز ڕاگەیاند
10 hours لهمهوپێش -
دواین وادە بۆ بریکارەکانی خۆراک دیاری کرا
11 hours لهمهوپێش



