بههۆى بهرپرسێكى حزبى بهعسهوه ملیۆنێک دۆلار بۆ حکومەتی عێراقی دەگەڕێتەوە

دراوى 100 دۆلارى ئهمریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN
عەلا ساعدی سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكردووه، “یاسایەك هەیە بۆ گێڕانەوەی پارەکانی عێراق لەدەرەوە كە لەساڵی 2012وە دەرچووەجو تاساڵی 2019 لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بەڕێوەبراوە، بەڵام دواتر ئەرکەکە ڕادهستی دەستەی دەستپاکیی کراوە”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەم ماوەیەدا متمانەی هاووڵاتیانیان بەدەستهێنا بۆ ئەوەی لەسەر پارەکانی عێراق لەدەرەوە زانیارییان پێبدەن و لەبەرامبەردا ئیمتیازات بەکەسە هەواڵدەرەکان دراوە.
بەوتەی سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی یەکێک لەبەرپرسانی ڕژێمی پێشوی عێراق لەبارەی بوونی ملیارێک دۆلاری پارەی عێراق لەدەرەوە زانیاریی پێداون کە لەماوەی داهاتودا دەگێڕدرێتەوە.
وتوشیهتى:”ئهو بهرپرسهى پێشوى بهعس، لەسەر چەندین بڕە پارەی تری دەستبەسەرداگیراوی حکومەتی عێراق لەناوەوەو دەرەوەی وڵات، زانیاریی بەدەستەکەمانداوە”.
سهرۆكى دهستهكه دهڵێت:”بەشێک لەوڵاتانی جیهان بەئەقەنقەست خۆیان لەهاوکارییکردنی عێراق بۆ گێڕانەوەی پارە دزراوو بەقاچاخبراوەکانی دەدزنەوە، پێویستمان بەوەیە دەسەڵاتە باڵاکانی عێراق ڕێککەوتننامەی ڕادەستکردنی تاوانباران و گێڕانەوەی پارەکانی عێراق واژووبکەن”.
More News
-
بەهای تمەن بەرزبووەوە و 100 دۆلار بۆ 15.5 ملیۆن تمەن دابەزی
15 hours لهمهوپێش -
بافڵ تاڵەبانی: شەرعییەت و متمانەی حکومەتی ئێستا خەریکە دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەهای تمەن بەرزبووەوە و 100 دۆلار بۆ 15.5 ملیۆن تمەن دابەزی
15 hours لهمهوپێش -
بافڵ تاڵەبانی: شەرعییەت و متمانەی حکومەتی ئێستا خەریکە دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە
16 hours لهمهوپێش



