بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە هاتووچۆی پارێزگایەكی هەرێم یەك هەفتە مۆڵەت دەدات

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ماوەی یەك هەفتە مۆڵەت دەداتە سەرجەم هاووڵاتیان و پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل و سكرابچییەكان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلە لەكاركەوتوانەی كە بۆ ماوەیەكی زۆرە لەسەر شەقام و شۆستەكان دانراون گرفتیان بەگشتی بۆهاتووچۆ دروستكردوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە كە وێنەیەكیان بۆ SNN ناردووە ئەوەخراوەتەڕوو، ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیان و پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل و سیكرابچی لەسنوری ناوەندی هەڵەبجە دەكەینەوە كە لەماوەی یەك هەفتەدا تەواوی ئەو ئۆتۆمبێلە لەكاركەوتوانەی كە بۆ ماوەیەكی زۆرە لەسەر شەقام و شۆستەكان دانراون گرفتیان بەگشتی بۆهاتووچۆ دروستكردوە لاببهن.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەگەر لەماوەی یەك هەفتەدا ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلانە لانەبرێن ئەوا ناچارین بەپێی یاسا سەرجەمیان بگوازینەوە و دەستیان بەسەردا بگرین.
ئاگادارییەكەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە لەكاتێكدایە كە ماوەیەكی زۆرە لە زۆرێك لە شەقام و كۆلانە سەرەكییەكانی هەڵەبجە ژمارەیەك ئۆتۆمبیلی جۆراوجۆر دانراوە كە لەكار كەوتوون و ئاستەنگی هاتووچۆیان بۆ هاووڵاتیان دروستكردوو لەگەڵ ئەوەشدا سیمایەكی ناشیرینیان بەو گەڕەك و كۆڵانانەداوە.
More News
-
کوردستان و بەغدا لەسەر دەروازە سنوورییەکان ڕێکدەکەون
17 mins لهمهوپێش -
ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات
25 mins لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کوردستان و بەغدا لەسەر دەروازە سنوورییەکان ڕێکدەکەون
17 mins لهمهوپێش -
ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات
25 mins لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



