“ئەگەر رەوشەکە بەردەوامی ھەبێت پەرلەمان بڕیاری خۆی دەدات”

شاخەوان عەبدوڵا
SNN
جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ھەر کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان لەئێستادا رەوشەکە ئاڵۆزتر دەکات، ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستا به‌رده‌وامى هه‌بێت بڕیارى كۆتایی خۆمان ده‌ده‌ین”.
ماوه‌ى زیاتر له 20 رۆژه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ته‌واوه‌تى كاره‌كانى وه‌ستاون به‌هۆى ئه‌وه‌ى لایه‌نگرانى موقته‌دا سه‌در به‌رده‌وامن له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان له‌نێو بیناى په‌رله‌مان.
د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له‌و باره‌یه‌وه له نوێترین لێدوانى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “خۆپیشاندەران ھێشتا لەنێو پەرلەمانی عێراقن و لەبەر ئەوەش نامانەوێ لە ئێستادا ھیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان بەڕێوەبچێت، لەبەر ئەوەی ھەر کۆبوونەوەیەک بکرێت گریمانەی پێکدادان و ئاڵۆزی زیاتری رەوشەکە ھەیە، بەڵام ئەگەر رەوشەکە ھەر بەردەوامی ھەبێت دواجار پەرلەمان بڕیاری خۆی دەدات”.
جێگیری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌ده‌ره‌وه‌ى به‌غدا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “ھیچ داوایەک بەشێوەیەکی فەرمیی بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان لە ھەولێر نەگەیشتووتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان”.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا باس له‌وه‌شده‌كات، “لە ئێسادا ھەم پەرلەمان وەستاوە و ھەمیش ئەنجوومەنی پارێزگاکان نەماون، حکوومەتیش بەتەواوەتی دەستی کراوەیە لە بابەتی گەندەڵی، ئێمە چاوەڕێین لەڕووی سیاسیەوە رەوشەکە ھێو ببێتەوە”.
به وته‌ى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، “دەبێت قەناعەت بۆ لایەنی سەدری دروست بکرێت، چونکە ئەگەر رەوشەکە لەڕووی سیاسیەوە چارەسەری بۆ نەکرێت ھەر چارەسەرێک کاتی دەبێت و دواتر گرژیەکان بەردەوام دەبێت، ئەگەر بێت و لەڕووی سیاسیەوە لایەنەکان بگەنە رێكکەوتن ئەوە پەرلەمان ھەر لە بەغدا کۆدەبێتەوە”.
More News
-
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
5 hours لهمهوپێش



