
كۆنفرانسى رۆژنامه‌وانى وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN
وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پاكێجى خێزانی كارادهكهین بۆ سنوورداركردنى ماڵپه‌ڕه سێكسییه‌كان، ده‌شڵێت: “داوامان لێكراوه یارى پهبجى قه‌ده‌غه بكه‌ین و له ئێستادا له وتوێژداین و هه‌ركارێك پێویست بێت ده‌یكه‌ین”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21ى ئاب، ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “پاكێجى خێزانی كارادهكهین كه 10 خزمه‌تگوزارى پێشكه‌شده‌كات له‌وانه‌ش: سنوورداركردنى سایته سێكسییه‌كان، سایته‌كانى قوماركردن، دراوى ئه‌لیكترۆنى، فلتهركردنى بابه‌تى هه‌ستیار و شه‌ڕ و تووندوتیژى و ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی”.
وتیشى: “بابه‌ته‌كه زۆر كاریگه‌رى له‌سه‌ر منداڵان ده‌بێت و به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌رێنى دووریانده‌خاته‌وه له خراپبهكارهێنانى ئینته‌رنێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باسى له‌وه‌شكرد، “داوامان لێكراوه یارى پهبجى قه‌ده‌غه بكه‌ین و ئێمه‌ش له‌ڕێگه‌ى شاره‌زایانه‌وه له ئێستادا له گفتوگۆداین و هه‌ركارێك پێویستبێت ده‌یكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به لاڕێدا نه‌ڕوات”.
ئانۆ جه‌وهه‌ر جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، “كۆمپانیاكانى ئینته‌رنێت ناچار ده‌كه‌ن كه پاكێجى خێزانى پێشكه‌ش بكه‌ن به هاووڵاتییان بۆ ئه‌وه‌ى به‌كارهێنانى سایته سێكسییه‌كان سنووردار بكرێت”.
More News
-
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
2 hours لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
23 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
October 27, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
2 hours لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
23 hours لهمهوپێش



