
بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمی
SNN
د. بەرھەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی ئاب, لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.
لە دیدارەکەدا باس لە پرسە گرنگەکانی پەیوەست بەبارودۆخی گشتی وڵات کرا، بەتایبەتی قەیرانی سیاسی و لێکەوتەکانی و جەختکرایەوە لەگرنگی پتەوکردنی دیالۆگی جددی لە پێناو دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ کۆتایی ھێنان بە کێشەکان بە رەچاوکردنی دۆخی ناھەمواری وڵات و داواکارییەکانی ھاووڵاتیان.
ھەروەھا دووپاتکرایەوە لە پێویستی بەھێزکردنی سازان و یەکھەڵوێستی ناوخۆیی و کاری ھاوبەش لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان رووەو کۆتایی ھێنان بەو قەیرانەی ئێستا بەرۆکی وڵاتی گرتووە و رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە سیاسی و ئابووری و داراییەکان و ھێنانەئاراوەی بەرکەوتەکان و پتەوکردنی ئاسایش و ئارامی و پاراستنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش



