سەرۆكی پارتی سەوزی كوردستان: خەریكە شتێك نەمێنێت بەناوی دارستانی سروشتی لەهەرێمی كوردستان

وێنهى یهكێك له دارستانهكانى ههڵهبجه
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی پارتی سەوزی كوردستان تایبەت بە پاراستنی ژینگە ئاماژە بەوەدەكات لەهەموو لایەوە هێرش بۆ لەناوبردنی دارستانی سروشتی كوردستان دەستپێكردووە، بەجۆرێك توركیا زیاد لە سێ ملیۆن داری بڕیوەتەوە، هاووڵاتیانیش بەهۆی نەبوونی سوتەمەنییەوە ناچارن دار بەكار بهێنن، هاوكات بۆ دروستكردنی خەڵوز پەنا بۆ بڕینەوەی دارەكان دەبرێت، بۆیە لە ئێستادا بڕینەوەی دارەكان لەڕێژە دەرچووە و خەریكە شتێك نەمێنێت بەناوی دارستانی سروشتی لەهەرێمی كوردستان.
ملكۆ بازیانی، سەرۆكی پارتی سەوزی كوردستان تایبەت بە پاراستنی ژینگە بە SNNی ڕاگەیاند: چەند ساڵێكە هاوار لە حكومەت دەكەین كە مەترسییەكی جدی لەسەر دارستانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان دروستبووە، بۆ ئەمەبەستەش پرۆژەیاسامان داوەتە پەرلەمان و ڕێگاچارەمان دەستنیشانكردووە بۆ كۆتایی هێنان بەو كارەساتە بەڵام گوێمان لێناگیرێت بەڵكوو حكومەت بۆخۆی بەشێكە لەو كارەساتەی كە بەسەر بڕینەوەی دارستانە سروشتییەكاندا دێت، چونكە ئامادەنییە نەوت و سوتەمەنی و كارەبای پێویست بۆهاوولاتیان دابین بكات، هاووڵاتیانیش ناچار ڕوو لە بڕینەوەی دارستانەكان بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەهەموو لایەكەوە هێرش بۆسەر لەناوبردنی دارستانە سروشتییەكان دەستپێكردووە، لەلایەك توركیا بەهۆی هێرشەكانییەوە زیاد لە سێ ملیۆن داری سروشتی هەرێمی كوردستانی بڕیوەتەوە، لەلایكی دیكە هاووڵاتیان بۆ دروستكردنی خەڵوز پەنا بڕینەوەی دارەكان دەبەن هاوكات لە وەرزی زستایشدا بەهۆی دابیننەكردنی نەوت دووبارە هاووڵاتیانی گوندنشینەكان دەستبە بڕینەوەی داری دارستانەكان دەبەن ئەوە سەرەڕای ئەوەی بەناوی گەڕان بەدوای هەنگ و دۆزینەوەی هەنگ ساڵانە بەهەزاران داری سروشتی لەناو دەبرێن.
سەرۆكی پارتی سەوز تایبەت بە پاراستنی ژینگە جەختی لەوەشكردەوە، لە ئێستا بڕینەوە و لەناوبردنی دارستانە سروشتییەكان لەڕێژە دەرچووە بەڵكوو گەیشتووتە ئاستێك خەریكە بڵێین شتێك نەماوە بەناوی دارستانی سروشتی، چونكە لەناوچەكانی پێنجوێن بادینان سەلاحەدین شارباژێر سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆك و سلیمانی هەمان ئەو دیاردەیە بوونی هەیە ئەمەش كارەساتێكی ژینگەیی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


