ئاری هەرسین: هەرهەنگاوێك بۆ بەهێزكردنی یەكێتی نشتیمانی دەبێتە خێر بۆ هەرێمی كوردستان

SNN-عەلی حەمە سەعید
لە چوارچێوەی كاردانەوەكانی تایبەت بە بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە هەڵوەشاندنەوەی هاوسەرۆكایەتی و هەڵبژاردنی بافل جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی، ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا یەكێتی زیاتر بەهێز بووە بووەتە خاوەن بڕیاری خۆی هەر هەنگاوێك بۆ بەهێزكردنی یەكێتی نشتیمانی دەبێتە خێربۆهەرێمی كوردستان.
ئاری هەرسین، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی سلێمانی – هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لەپارتی دیموكراتی كوردستان هیوای سەركەوتن دەخوازین بۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان، هەموو هەنگاوێك كە بتوانێت یەكێتی بەهێز بكات بێگومان دەبێتە لایەنی خێر بۆ هەرێمی كوردستان، بۆیە هیواشی سەركەوتنیش بۆ كاك ( بافڵ ) دەخوازین وەك سەرۆكی یەكێتی نشتیمانی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، فرەبڕیاری و فرە کوێخایی لەناو هەر حزب و سوپا و كۆمپانیا و وڵات و شار و گوندێك هەبێت كارێكی خراپە، لەبەرامبەردا دەبێت مەركەزییەتێك هەبیت لە بڕیاردان، مەركەزییەتێك كە بتوانێت ” بەرەڵایی” و پشێوی و فرەکوێخایی نەهیڵێت، ئەوە كارێكی باشە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەركردایەتی سلێمانی هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بەدڵنیاییەوە لە ئێستادا یەکێتی كۆكراوەترە و مەركەزییەتێك لەناو یەكێتیدا بەدیدەكرێت كە یەكێتی بە ئاراستەیەكدا دەبات بتوانێت خاوەن یەك بڕیاربێت.
وتەكانی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بڕیاردرا كە سیستەمی هاوسەرۆكی هەڵوەشێتەوە و ( بافل جەلال تاڵەبانی) وەك سەرۆكی یەكێتی دیاریكرا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


