“خۆپیشانده‌ران ته‌نیا 60 خوله‌كیان هه‌یه بۆ كشانه‌وه”

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN
رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له عێراق وتارێكى پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، خۆپیشانده‌ران ته‌نیا 60 خوله‌كیان هه‌یه بۆ كشانه‌وه و راگرتنى شه‌ڕ، وتیشى: “نه‌فره‌ت له‌م شۆڕشه، چونكه بكوژ و كوژراوه‌كانى به‌یه‌كه‌وه له دۆزه‌خدان”.
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له عێراق له‌میانى وتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند، “ئه‌وه‌ى ئێستا رووده‌دات چیتر شۆڕش نییه، نه‌فره‌ت له‌م شۆڕشه، چونكه بكوژ و كوژراوه‌كانى به‌یه‌كه‌وه له دۆزه‌خدان”.
وتیشى: “من ته‌نانه‌ت خۆپیشاندانى ئاشتیخوازانه‌شم ناوێت. ئه‌بێت ته‌نانه‌ت له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانیش بكشێنته‌وه و كۆتایی به مانگرتنیش بهێنن. ئه‌گه‌ر ملكه‌چ نه‌بن هه‌ڵوێستى ترمان ده‌بێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ئه‌وه‌شى خسته‌روو، “ئه‌و چیتر سیاسى نییه و تێكه‌ڵى سیاسه‌ت نابێت له‌به‌ر ئه‌وه كه‌س مافى ئه‌وه‌ى نییه كه پرسیارى سیاسه‌تى لێبكات”.
موقته‌دا سه‌در له وتاره‌كه‌یدا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، “خۆپیشانده‌ران ته‌نیا 60 خوله‌كیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بكشێنه‌وه و واز له خۆپیشاندان بهێنن ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره نه‌كه‌ن هه‌ڵوێستى تووندى ده‌بێت”.
له‌باره‌ى هێزه چه‌كداره‌كان رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، “من سوپاسى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كه‌م كه هه‌ڵوێستیان هه‌یه و دڵنیام په‌یوه‌ندییان به‌م گرژییانه‌وه نییه”.
هاوكات 10 خوله‌ك دواى وتاره‌كه‌ى سه‌در شه‌ڕ له به‌غدا وه‌ستا و كشانه‌وه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران له به‌غدا ده‌ستیپێكرد و شه‌ڕ له به‌شێكى زۆرى ناوچه‌كانى به‌غدا وه‌ستا، چه‌كدارێكى سه‌رایا سه‌لامیش ده‌ڵێت: “ئیتر یه‌ك فیشه‌ك ناته‌قێنین، چونكه سه‌ید موقته‌دا سه‌در فه‌رمانى كردووه”.
هاوكات فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له عێراق به‌ته‌واوه‌تى هه‌ڵگیرا”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


