هەولێر لە بەردەم مەترسیەدایە قوڵای بیری ئیرتیوازی گەیشتووەتە 600 مەتر

هەولێر، وێنە: موسلیم فەخری
SNN
فەرمان رەشاد، بەرێوەبەری رێكخراوی ستۆپ لەسەر مەترسیەكانی نەمانی ئاوی ژێر زەوی لە هەولێر رایگەیاند: “قوڵایی بیر لە هەولێر بۆ 600 مەتر دابەزیوە و لە نێوان ساڵانی 2000 تا 2022 ئاوی ژێر زەوی لە هەولێر 350 مەتردابەزیووە.
هەروەها دەشڵێت: ئەو بیرانەی كە قوڵایی 600 مەتریان هەیە نیو هێندەی ئەو بیرە 250 مەتریەكانی جاران ئاو دەدەن، بە ووتەی ئەو چالاكوانە مەدەنییە بڕیارە لە هەولێر 136 بیری ئیرتیوازی نوێ دروست بكرێن و بەو هۆیەشەوە كارەساتی گەورە رودەدات
بە پێی ئەو راپۆرتەی رێكخراوەكە ئامادەی كردووە ساڵانە لە هەولێر 5-6 مەتر ئاوی ژێر زەوی دادەبەزێت كە ئەمەش ئامارێكی مەترسیدارە.
بەپێی داتاكانی ناو ئەو راپۆرتە: پرۆژەكانی نیشتەجێبوون مەترسی گەورەیان لەسەر ئاوی ژێر زەوی هەولێر دروستكردووە، چونكە سەرجەم پرۆژەكانی نیشتەجێبوون بیری قوڵیانلێداوە و بە ئاوی ژێر زەی بەڕێوە دەچن.
لە راپۆرتەكەدا ئەوەش هاتووە: لەماوەی چەند ساڵی داهاتوو 50 هەزار یەكەی نیشتەجێبونی نوێ لە هەولێر دروستدەكرێت كە سەرجەمیان پێویستیان بەدابینكردنی ئاو هەیە و بەو هۆیەشەوە پێویست دەكات سەدان بیری ئیرتیوازی نوێ لە هەولێر لێبدرێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



