په‌رله‌مان به‌دواداچوون بۆ دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى ماڵان ده‌كات

دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
له‌گه‌ڵ دووباره به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى سپى ماڵان بۆ 270 هه‌زار دینار لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته.
ئارام كەریم، خاوەنی یەكێك لە دوكانەكانی فرۆشتنی نەوتی سپی ماڵان له هه‌ڵه‌بجه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ى ئه‌یلول، بە SNNی راگەیاند، “ماوەی چەند رۆژێكە نرخی نەوتی سپی ماڵان بەردەوام رووى لەبەرزبوونەوە كردووه بە جۆرێك لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵان كە بەرهەمهێندراوی پاڵاوگە ناوخۆییەكانی هەرێمە بە 260 تا 265 هەزار دینارە، هەروەها بەرمیلێك نەوتی سپی كە لە پاڵاوگەكانی عێراقەوە هاوردە دەكرێت نرخەكەی گەیشتووەتە 270 هەزار دینار، ئەوەش دوای ئەوەی لە دوو هەفتەی پێشوو تر بە 255 هەزار دینار بوو”.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN، “وابڕیارە كە لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان هەفتەی داهاتوو سەردانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بكەن، بەمەبەستی داواكردن لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی و هەروەها خستنەڕووی رێگاچارەی پێویست بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا”.
له‌باره‌ى شێوازى دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى ماڵا له ئه‌مساڵدا كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی راگەیاند، “ساڵی رابردوو تەنیا 30%ی هاووڵاتییانی هەرێم نەوتی سپییان وەرگرتووە و 70%ی هاووڵاتییان ساڵی رابردوو نەوتیان وەرنەگرت، بۆیە نازانین ئەگەر دەستبكرێت بە دابەشكردنی نەوت بە چ شێوازێك دەبێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


