
دیناری عێراقی
SNN
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زاری دکتۆرە زیدە محەمەد کەریم، بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند: ڕۆژی چوارشەممە 31ی ئاب، تاوتوێی جۆرێک لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بانکی ئەلقورتاسی ئیسلامی کرا بە مەبەستی وەرگرتنی پاڵپشتیی پێدانی قەرزی کشتوکاڵی بۆ ئەو جووتیارانەی کە بیرۆکەی بنیادنانی پڕۆژەی بچووک و مامناوەندییان لە سێکتەری کشتوکاڵی و پیشەسازیی کشتوکاڵی هەیە.
لەو بارەیەوە، بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەڵێت: ”بانکی ئەلقورتاسی ئیسلامی لقێکی بانکی ناوەندیی عێراقە و قەرزی کشتوکاڵی و پیشەسازی بەو هاووڵاتییانە دەدات کە پڕۆژەی مامناوەند، یان بچووکیان هەیە، ئێمە لە وەزارەتی کشتوکاڵ سەیری پڕۆپۆزەڵی ئەو کەسە دەکەین کە دەیەوێت قەرزەکە وەربگرێت، ئەگەر لە ڕووی یاسایی و گرێبەست و ئەو زەوییەی پڕۆژەکەی لەسەر ئەنجام دەدات هیچ کێشەیەکی نەبێت و توانای ئەوەی هەبێت پڕۆژەکە تەواو بکات ئەوا ئێمە پشتگیریی وەزارەتی پێ دەدەین و دواتر کارەکانی دیکەی وەرگرتنی قەرزەکە لەگەڵ بانکەکە تەواو دەبێت و هیچ پەیوەندیی بە ئێمەوە نامێنێت.”
سەبارەت بە بڕی قەرزەکە و چۆنییەتی وەرگرتنەوەی قەرزەکە بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاندووە: ”بڕی قەرزەکە لە نێوان 15 بۆ 100 ملیۆن دینار دەبێت و ماوەی وەرگرتنەوەشی پێنج ساڵ دەبێت و بۆ هەندێک پڕۆژەش حەوت ساڵە.”
ئاماژەشی بەوەش دا کە پێویستە ئەو کەسەی داوای قەرزەکە دەکات کەفیلێک دابنێت و دوای تەواوکردنی یادداشتەکە لە نێوان ئێمە و بانکی ناوبراو ڕێکارەکانی وەرگرتنی قەرزەکە دەست پێ دەکات و هاووڵاتییان دەتوانن مامەڵەکانیان پێشکەش بکەن.
ئاشکرایشی کردووە کە ئەو بانکە پارەی کاش ناداتە هاووڵاتییان، بەڵکوو سەیری پرۆپۆزەڵی پێشکەشکراو دەکات و پڕۆژەکە پێویستی بە چی هەبێت لە ئامێر و پێداویستی بۆی دابین دەکات تاکوو پڕۆژەکە دەست بەکار دەکات.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
36 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
60 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
36 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
60 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش



