بە بەڵگە: هاووڵاتیان بۆ ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە 20 هەزاردینار دەدەن و حكومەتی هەرێمیش كارەبا بە عێراق دەفرۆشێت

وێستگەی کارەبا
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم نەیتوانیوە كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هاووڵاتیانی هەرێم دابین بكات و بەهۆی كەمی كارەبای نشتیمانییەوە مۆلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابیندەكەن،بەڵام وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم تەنها لەم مانگەدا بڕی 776 مێگاوات كارەبای بە حكومەتی عێراق فرۆشتووە و پارەكەشی نادیارە.
بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی كە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێم بڵاوكراونەتەوە ئەوە خراوەتەڕوو، كۆی وزەی بەرهەمهێندراوی كارەبای هەرێمی كوردستان لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا دا گەیشتووەتە سێ هەزارو 428 مێگاوات كارەبا، لەو بڕە كارەبایەش 776 مێگاوات كارەبا بە حكومەتی عێراق فرۆشراوە و بڕی دوو هەزار و 652 مێگاوات كارەبا بەهاووڵاتیانی هەرێم دراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە لە 1/1/2022 تا كۆتایی مانگی تەمموز چوارهەزار و 472 مێگاوات كارەبا لە حكومەتی هەرێمەوە بە حكومەتی عێراق فرۆشراوە، بەڵام بڕی ئەو پارەیە دیاری نەكراوە كە فرۆشراوە، ئەوەش لەكاتێكدایە، لە ماوەی ڕابردوودا بەشێك لە دانیشتووانی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی نەبوون و كەمیی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتیمانی چەندین جار گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامداوە.
فرۆشتنی كارەبای نشتیمانی بە حكومەتی عێراق لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە لەكاتێكدایە بەهۆی دابیننەكردنی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ مانگی ڕابردوو بری 20 هەزار دینار بۆ یەك ئەمپێر كارەبای مۆلیدە لەهاووڵاتیان وەرگیراوە، ئەوەش بڕێكی زۆرە و بارگرانی زیاتری لەسەر هاووڵاتیان دروستكردووە.

More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



