کەشناسێک: پاییزی ئەمساڵ بارانبارین لە ئاستی ئاسایی کەمتر دەبێت

SNN
شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەكات، ڕێژەی بارانبارینی پاییزی ئەمساڵ کەمتر بێت لە ئاستی ئاسایی و ئاماژە بەوەش دەکات: لە وەرزی زستان و بەهاردا ئەگەر هەیە کە ڕێژەی بارانبارین زیاد بکات.
سادق عەتییە، شارەزای کەشناسیی عێراقی رایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییە جیهانییەکان، پێشبینی دەکرێت لە وەرزی پاییزی ئەمساڵدا لە عێراق بڕی بارانبارین كەمتر بێت لە تێكڕای ئاستی ئاسایی لە سەرجەم شارەكانی عێراق بەتایبەت شارەكانی هەرێمی کوردستان، ئەوەش بەو مانایە نییە کە بارانبارین نییە، بەڵکو پێشبینی دەکرێت ڕێژەی بارانبارین بۆ سێ مانگی پاییز بە رێژەی 40٪ بۆ 50٪ کەمتر بێت لە تێکڕای ئاستی ئاسایی.
راشیگەیاند: مۆدێلەکانی کەشوهەوا ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەگەرێک هەیە بۆ باشتربوونی ڕێژەی بارانبارین لە مانگی كانونی یەكەم و مانگەکانی دواتری زستان و بەهار، بەڵام ڕەنگە لە هەندێك لە شارەكانی هەرێمی کوردستان بارانبارین هەر لە ئاستی مامناوەندا بێت.
ئەو کەشناسە عێراقییە ئەوەشی خستووەتەڕوو، كە پلەکانی گەرماش لە ئاستی ئاسایی کەمێک بەرزتر دەبن.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



