
SNN
لە مزگەوتێکی شاری هەرات لە ئەفغانستان، تەقینەوەیەکی گەورە ڕوودەدات و بەهۆیە چەندان نوێژخوێن دەکوژرێن و چەندانیتریش بریندار دەبن، پۆلیسی ئەفغانستان بڵاوی کردەوە کە لە پاش نوێژی هەینی، لەیەکێک لە مزگەوتەکانی شاری ” هەرات”ی ئەفغانستان تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویداوەو بەهۆیەوە چەندان کەس کوژراون و برینداربوون.
وتەبێژی پۆلیسی ئەفغانستان، بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە جگە لەکوژران و بریندابوونی چەندان نوێژخوێن، ” موجیب ڕەحمان ئەنساری”، زانای ئاینی ناوداری ئەفغاستان کە کەسایەتییەکی نزیک لە بزووتنەوەی تالیبانە لەو تەقینەوەدا کوژراوە، هەرچەندە ئەوە دوا ئامار نییە، بەڵام بەپێی زانیاری و هەواڵی میدیا عەرەبییەکان بەهۆی تەقینەوەکەوە 14 کەس کوژراون و 40 کەسیش برینداربوون.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



