رووسیا به‌ته‌واوه‌تى هه‌نارده‌كردنى غازى سروشتى بۆ ئه‌وروپا راگرت

كێڵگه‌ى غازى سروشتى نه‌هر بن عومه‌ر له به‌سره | فۆتۆ: AFP
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆمپانیای گازپرۆمی رووسی رایگه‌یاند، هه‌نارده‌ركرنی غازی سروشتیان بۆ ئه‌وروپا به‌ته‌واوه‌تی راگرت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2ى ئاب، كۆمپانیای گازپرۆمی رووسی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “به‌هۆى كێشه‌ى ته‌كنیكیكییه‌وه بڕیارماندا هه‌نارده‌كردنى غازى سروشتى بۆ ئه‌وروپا له‌ڕێگه‌ى بۆرییه‌وه به‌ته‌واوه‌تى بوه‌ستێنین”، ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستیه‌ى كۆمپانیاكه هیچ واده‌یه‌كى بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى غاز ده‌ستنیشاننه‌كردووه.
راگرتنى هه‌نارده‌ى غازى سروشتى رووسیا بۆ ئه‌وروپا به‌ته‌واوه‌تى له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ دیمیتری مێدڤيديڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیا رایگه‌یاند، “ئه‌گه‌ر نرخى غازه‌كه‌مان سنووردار بكرێت له‌لایه‌ن ئه‌وروپاوه به‌ته‌واوه‌تى هه‌نارده‌ى غاز راده‌گرین و كارێك ده‌كه‌ین له ئه‌وروپادا غازى رووسى نه‌مێنێت”.
راگرتنى هه‌نارده‌ى غازى سروشتى رووسیا بۆ ئه‌وروپا له‌دواى ئه‌وه دێت له رۆژى 31ى ئاب تاوه‌كو 2ى ئاب كۆمپانیاى گازپڕۆم به بیانوى هه‌بوونى كێشه‌ى ته‌كنیكى هه‌نارده‌ى غازى به‌شێوه‌یه‌كى كاتى راگرت و ئه‌مڕۆش به‌ته‌واوه‌تى هه‌نارده‌كه‌ى راگرت.
پێشتر سه‌رۆكى كۆمسیۆنى ئه‌وروپا ئورسلا ڤۆن دێر لێیان، له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندبوو، “ئێمه پێمانوایه كاره‌باى ئه‌وروپا ده‌كه‌وێته كێشه‌وه و ناتوانێت چیتر كاربكات به‌هۆى قۆرخكارییه‌كانى پوتینه‌وه”.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
34 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
57 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
34 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
57 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش



