عێراق رێوشوێنى نوێ ده‌گرێته‌به‌ر بۆ رێگه‌گرتن له وشكبوونى زۆنگاوه‌كان

دیمه‌نێك له یه‌كێك له زۆنگاوهكانى عێراق | فۆتۆ: Dailysabah
SNN
وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌كانى ئاوى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ستیان به پلانێكى نوێ كردووه بۆ تێرئاوكردنى زۆنگاوه‌كان ده‌شڵێن، “وشكه‌ساڵى زۆرترین زیانى به زۆنگاوه‌كان گه‌یاندووه”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2ى ئه‌یلول، حاتەم حەمید، به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى نیشتمانیی عێراق بۆ به‌ڕێوه‌بردنى سه‌رچاوه ئاوییه‌كان له وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، “به‌هۆى وشكه‌ساڵى و به‌رزى پله‌كانى گه‌رماوه زۆنگاوه‌كان زیانێكى زۆریان به‌ركه‌وتووه و ئاوه‌كه‌یان جگه له‌وه‌ى ئاسته‌كه‌ى دابه‌زیووه به‌شێكى زۆریشى بووه‌ته هه‌ڵم”.
له‌باره‌ى پلانى وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بۆ رێگه‌گرتن له وشكبوونى زۆنگاوه‌كان ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى عێراق رایگه‌یاند، “هه‌ستاوین به هه‌ڵكه‌ندن و قوڵتركردنى ئه‌و رێڕه‌وه ئاوییانه‌ى كه ده‌چنه‌وه سه‌ر زۆنگاوه‌كان و به‌ردانه‌وه‌ى ئاویشمان بۆیان زیاتر كردووه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “پلانمان هه‌یه به‌ردانه‌وه‌ى ئاو بۆیان 50٪ زیاد بكه‌ین تاوه‌كو وه‌رزى زستان بێت و باران تێرئاویان بكاته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ش پێویستمان به هاوكارى ته‌واوى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ هه‌یه”.
لە ساڵی 2016 ناوچە زۆنگاوەکانی عێراق خراونەتە نێو لیستی کەلەپووری جیهانییەوە، بەڵام ئێستا بەهۆی وشکەساڵییەوە رووبەرێکی فراوانیان لەدەستداوە و بەهۆیەوە هەڕەشەی دەرهێنان لەو لیستەیان لەسەرە.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش



