له چه‌ند رۆژى داهاتوودا نه‌وتى سپى له به‌نزینخانه‌كانى سلێمانى به‌رده‌ست ده‌بێت

دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: SNN
محه‌مه‌د سه‌لامى – SNN
پاش ئه‌وه‌ى ماوه‌ى نزیكه‌ى دوو مانگ نه‌وتى سپى له زۆرینه‌ى به‌نزینخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان فرۆشتنى وه‌ستا، وته‌بێژى به‌نزینخانه‌كانى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، “له چه‌ند رۆژى داهاتوودا ده‌ستبه فرۆشتنه‌وه‌ى نه‌وتى سپى ده‌كرێت له‌نێو به‌نزینخانه‌كان”.
هاوكات به‌هۆى به‌رزى نرخه‌كه‌یه‌وه ماوه‌ى نزیكه‌ى دوو مانگه فرۆشتنى نه‌وتى سپى مالان له زۆرینه‌ى به‌نزینخانه‌كانى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان وه‌ستاوه.
له‌و باره‌یه‌وه به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ى ئه‌یلول، به‌همه‌ن شێخ عه‌بدوڵا، وته‌بێژى به‌نزینخانه‌كانى سلێمانى به SNNى راگه‌یاند، “له چه‌ند رۆژى داهاتوودا نه‌وتى سپى ماڵان له به‌نزینخانه‌كان بۆ فرۆشتن به‌رده‌ست ده‌بێت و ده‌ستبه فرۆشتنى ده‌كرێته‌وه”.
ئارام كەریم، خاوەنی یەكێك لە دوكانەكانی فرۆشتنی نەوتی سپی ماڵان له هه‌ڵه‌بجه بە SNNی راگەیاند، “ماوەی چەند رۆژێكە نرخی نەوتی سپی ماڵان بەردەوام رووى لەبەرزبوونەوە كردووه بە جۆرێك لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵان كە بەرهەمهێندراوی پاڵاوگە ناوخۆییەكانی هەرێمە بە 260 تا 265 هەزار دینارە، هەروەها بەرمیلێك نەوتی سپی كە لە پاڵاوگەكانی عێراقەوە هاوردە دەكرێت نرخەكەی گەیشتووەتە 270 هەزار دینار، ئەوەش دوای ئەوەی لە دوو هەفتەی پێشوو تر بە 255 هەزار دینار بوو”.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN، “وابڕیارە كە لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان هەفتەی داهاتوو سەردانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بكەن، بەمەبەستی داواكردن لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی و هەروەها خستنەڕووی رێگاچارەی پێویست بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا”.
پێشتر له‌باره‌ى شێوازى دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى ماڵا له ئه‌مساڵدا كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی راگەیاند، “ساڵی رابردوو تەنیا 30%ی هاووڵاتییانی هەرێم نەوتی سپییان وەرگرتووە و 70%ی هاووڵاتییان ساڵی رابردوو نەوتیان وەرنەگرت، بۆیە نازانین ئەگەر دەستبكرێت بە دابەشكردنی نەوت بە چ شێوازێك دەبێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


